جیگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک لە پێکهاتەی تورکمان هەڵبژێردرا

کوردستان 05:21 PM - 2024-10-14
پارێزگای کەرکوک PUKMEDIA

پارێزگای کەرکوک

کەرکوک

جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک لە پێکهاتەی تورکمان دەستەبەکاربوو، ئـێستا پێکهاتەی سەرەکییەکانی شارەکە بە حکومەتی خۆجێی کەرکوک بەشدارن، کە لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێزو ئیرادەکانە براوەی یەکەمی هەڵژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە، کە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی شیوعی عیراق پێکهاتووە.

 

لە کۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆ 14/10/2024 ئەنجومەنی پارێزگاکە یاوز حەمید مەحمود لە پێکهاتەی تورکمان وەک جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا.

 

PUKMEDIA

 

ئەمانەش ببینە