مەكتەبی سیاسی: زانكۆی سلێمانی پێشڕەو و یەكەمینە
ی ن ک 06:05 PM - 2024-10-09
PUKMEDIA
لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا پیرۆزبایی سەركەوتنە مێژووییەكەی زانكۆی سلێمانی دەكات و رایدەگەیەنێت: "زانكۆی سلێمانی، لەسەر پێشنیاز و كۆششی سەرۆك مام جەلال دامەزراوەو هەمیشە پێشڕەو و یەكەمینە و خەرمانی داهێنان و زانستی پڕ بەرهەم و داهێنان بووە".
دەقی پەیامەكە:
پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی و مامۆستایان و خوێندكارانی خۆشەویست دەكەین، بە بۆنەی بە دەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق، ئەم دەستكەوتە زانستییە شانازییەكی گەورەیە بۆ كوردستان بەگشتی و شارە حەیاتەكەی سلێمانی، بەتایبەتی .
زانكۆی سلێمانی، وەك دایكی زانكۆكانی كوردستان كە ساڵی ١٩٦٨ لەسەر پێشنیاز و كۆششی سەرۆك مام جەلال دامەزراوە لە مێژوی خزمەتی زانستی و فەرهەنگی و كۆمەڵایەتی خۆیدا،هەمیشە پێشڕەو و یەكەمینە و خەرمانی داهێنان و زانستی پڕ بەرهەم و داهێنان بووە.
لەم رێرەوە گەشەكردووەدا سەرەرای بەربەستە سیاسیی و شۆڤێنییەكانی بەردەمی لە رۆژگاری رژێمی بەعسدا ، ساڵی ١٩٩٢ ، دوای راپەڕینی كوردستان، گەڕایەوە كۆڕی خزمەت بە رۆڵەكانی گەلەكەمان لە كچان و كوڕانی كۆمەڵی كوردەواری و بووە وێستگەیەكی درەوشاوەی زانست و زانیاری كە وا زیاتر لە سێ دەیەیە چەندین نەوەی خوێندەوار و پێگەیشتووی پێشكەشی رەوتی گەشەكردنی وڵاتەكەمان كردووە و بۆتە بڕاندێكی جێی شانازی بۆ شاری سلێمانی لە كوردستان و عیراق و دەرەوەشدا .
لەم سۆنگەیەوە و بەرەچاوكردنی پێگەی روناكبیری و زانستی و رۆڵ و ناوبانگی زانكۆی دایك لە بزووتنەوەی خوێندكاری و كۆمەڵایەتی و سیاسیی گەلەكەشماندا ، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چ لەرێی حكومەت و چ وەك حزبیش هەمیشە پاڵپشتی زانكۆی سلێمانی بووەو دەبێت . بەتایبەتی سەرۆك بافل جەلال تاڵەبانی كە لەم رێگا دروستەدا ،سەرەڕای جیاكاری و گەمارۆی سەر سلێمانی، درێغی نەكردووە و ناكات لەوەی ئاوەدانی و بوژانەوە، لەم زانكۆ ئازیزەدا لەسەر هیچ بەربەست و بیانووەیەك، پەك نەخرێت.
جارێكی تر پیرۆزە لە سلێمانی گەشاوەو زانكۆ هەمیشە گەشاوەكەی.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
٩-١٠-٢٠٢٤
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

