لێپرسراوێك: دروستكردنی كێشە بۆ مووچەی خانەنشینی هێزەكانی 70 بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە
کوردستان 02:56 PM - 2024-10-09
PUKMEDIA
پێشمەرگە
خانەنشینی هێزەكانی 70 ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە كەمتەرخەمی كرابێت لە رێكخستنەوەی دۆسییەی خانەنشینانی هێزەكانیان و جێگری بەڕێوەبەرایەتییەكەش رایدەگەیەنێت: "دروستكردنی كێشە بۆ موچەی خانەنشینانی هێزەكانی 70 بۆ مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن بەكار دەهێنرێت"، روونیكردەوە: "كە مانگەكانی دیكەش بەهەمان یاسا و لیستی مووچە خەرجكراوە".
موقەدەم عادل مەلا تاهیر جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی هێزەكانی 70 سەبارەت بە داوخستنی موچەی خانەنشینانی هێزەكانیان لەلێدوانێكی بۆ وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "ئەوەی پەیوەندی بە فەرمانگەی ئێمەوە هەیە بەهەموو جۆرێك ئەركەكانی خۆمان جێبەجێكردووە و هەرچی پێویست بێت لەرێنماییەكانی چاودێری دارایی هەرێم و بەغدا جێبەجێمان كردووە".
"دواخستنی موچەی ئەفسەران و پێشمەرگە خانەنشینەكانی هێزەكانی 70 مەبەست لێی بێزاركردن و بێومێدكردنیانە كە ساڵانێكی زۆر خەبات و خزمەتییان كردووە، پێمانوایە دروستكردنی ئەم گرفتە لەلایەن حكومەتەوە وەك بانگەشەی هەڵبژاردن بەكار دەهێنرێت". جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی هێزەكانی 70 وادەڵێت.
بەگوێرەی زانیارییەكان مانگی پێشووش هەمان لەمپەر بۆ خانەنشیان دروستكراو چارەسەركرا، ئەم مانگەش بەهەمانشێوە سەریهەڵداوەتەوە.
عادل مەلا تاهیر دەشڵێت: "مانگی رابردووش كێشەیان بۆ مووچەی خانەنشینانی هێزەكانی 70 دروستكردو بەهەوڵی هەمو لایەك كێشەكە چارەسەركرا، لەئێستاشدا بەڕێز قوباد تاڵەبانی ئاگاركراوەتەوە لەم گرفتەی چاوڕوان دەكرێت سبەی كێشەكە چارەسەر بكرێت".
ئەوە كەسانەی لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هێزەكانی 70 موچە وەردەگرن ئەو پێشمەرگانەن كە ماوەی یاسایی خزمەتییان تەواوكردووە و بەپێی یاسای خزمەت و خانەنشینی ساڵی 2007 و رێنماییە بەركارەكان خانەنشین دەكرێن، بەڵام لەئێستادا و دوای هاتنەسەرخەتی بەغدا سەبارەت بەرێكخستنەوەی موچەكان، پێویستە بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عیراق كاروبارەكان جێبەجێ بكرێت، ئەمەش ئاڵۆزییەكی دروست كردووە وپێویستی بەكاتە تاوەكو رێكارەكان جێیبەجێ دەكرێت.
جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی هێزەكانی 70 دەشڵێت: "هێزەكانی 70 كەمترین كێشەی هەیە لەڕووی ئامارو ژمارەوە بە خانەنشینیشەوە، بەراورد بە هێزەكانی 80 ، بەڵام دروستكردنی ئەم كێشەی لەم كاتی هەڵبژاردنەدا روونە كە پەیوەندی بە بەكارهێنانی ئەم دۆسێیەوە هەیە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن كە ئەمەیان پێچەوانەی یاسا و رێنماییەكانی كۆمسیۆنە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

