لەژێر سێبەری حکومەت ٧٠٠ کەس لەهەولێر بێکاردەکرێت
کوردستان 11:49 AM - 2024-10-05
ئاژانسەکان
شەقامی غەزالی لە هەولێر
خاوەنی ٤٥ پرۆژە لە شەقامی غەزالی لە هەولێر ناڕەزایی دەردەبڕن و نوێنەرەکەیان رایدەگەیەنێت: "بەناوی پرۆژەی نیشتەجێبونەوە ٧٠٠ کەس لە پرۆژەی شەقامی غەزالی بێکار دەکرێن و زیانی ماددی گەورەیان لێدەدرێت و هیچ لایەنێکی پەیوەندیداریش بەدەنگ سکاڵاکەمانەوە نەهاتووە".
لەشەقامی غەزالی هەولێر کە پێشتر زەوی بوەو ٤٥ پرۆژەی بە گرێبەست لەسەر
دروستکراوە و مانگانەش هەر پرۆژەیەک ٢ ملیۆن بۆ ٨ ملیۆن دیناری لێ وەرگیراوە،
بەڵام ئێستا داوا دەکرێت چۆڵی بکەن.
نوێنەری خاوەن پرۆژەکانی شەقامی غەزالی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند: "ناکرێت لە ژێر سێبەری حکومەتدا زوڵممان لێبکرێت و بەبێ هیچ
ئاگادارکردنەوەیەک پرۆژەکەمان شکست پێبهێنرێت لەپێناوی ئەوەی گوایە پرۆژەی نیشتەجێبوونی
دیکەی لێدروست دەکرێت".
"لە راگەیاندنەکانەوە زانیمان کەئەم شوێنە تێک دەدرێت و دەکرێتە
پرۆژەی دیکە، لەکاتێکدا هەموو مانگێک خاوەنی پرۆژەکان ٢ ملیۆن بۆ ٨ ملیۆن دینار
مانگانەیان داوەو بۆ شکست هێنانیشمان ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییان لەسەر راگرتین
و ئێمەش دامانخستووە"، نوێنەری خاوەن پرۆژەکان وادەڵێت.
لەشەقامی غەزالی هەولێر ٤٥ پرۆژە هەیە کە بۆ هەر یەکێکیان نزیکی ٢٠٠ بۆ ٣٠٠
هەزار دۆلار بۆ هەر پرۆژەیەک خەرج کراوە و لەسەر ئەو زەوییە دروستکراون کە ئێستا
داوای چۆڵکردنی دەکرێت.
نوێنەری خاوەن پرۆژەکان دەشڵێت: "ساڵێک و ٧ مانگە کێشەمان بۆ دروست
دەکرێت و ئاوو کارەبا و خزمەتگوزاریشیان لەسەر بڕیوین تەنها بۆ ئەوەی چۆڵی بکەین و
بدرێتە سەرمایەگوزارێکی تر بۆ پرۆژە و بەم کارەش ٧٠٠ کەس بێکار دەبێت و کەسیش
گوێمان لێناگرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

