زێرەڤانی گەنجێکی هەولێر دەکوژن
کوردستان 08:09 PM - 2024-10-03
PUKMEDIA
گەنجە کوژراوەکە
گەنجێک لە هەولێر لەلایەن هێزەکانی زێرەڤانییەوە دەکوژرێت و خانەوادەکەی لەلیدوانێکدا رایدەگەیەنن: "هێزێکی زۆری زێرەڤانی هێرشێان کردە سەر گوندەکەمان و تەقەیان کردووە، بۆیە لە خوێنی براکەمان خۆش نابین".
دانا محێدین گەنجێکی دانیشتووی گوندی کۆڕەکی سەر بەناحیەی
كەسنەزانە لە هەولێر لەلایەن هێزەکانی زێرەڤانییەوە کوژراوە کە ماوەیەكە ژیانی
هاوسەرگیری پێکهێناوە و لەو بارەیەوە کەسوکارەکەی رایدەگەیەنن: "کێشەی زەوی و
زار لە گوندەکەمان هەبووە کەچەندین جار لایەنی پەیوەندیدارمان ئاگادار کردۆتەوە
بەڵام کەس نەهاتووە بەدەنگمانەوە".
"دانا یەکێک بوو لەو گەنجانەی کەدەیویست لە گوند
خانوو دروست بکات، کەلەناکاو هێزێکی زێرەڤانی یاویەتی بەسەر گوندەکەدا و تەقەیان
کردوەو دانا بەو هۆیەوە کوژراوە، بۆیە ئێمە لە خوێنی کوڕەکەمان خۆش نابین"، کەسوکاری
دانا وادەڵێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

