دوای وتارەكەی سەرۆك بافڵ كاتی دابەشكردنی مووچەی راگەیەندرا
ئابوری 07:58 PM - 2024-10-02
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەرنەڤاڵی لیستی ١٢٩ی یەكێتی لە هەڵەبجە وتارێكی پێشكەشكردو ئاشكرایكرد، موچە لەبەر یەك هۆكار لەبەغداوە نایەت بۆ كوردستان چونكە دەسەڵاتدارانی حكومەتی هەرێم دەیانەوێت پارەكە لە بانكی خۆیانەوە دابەشبكرێت تا لەوەشدا قازانج بكەن.
دوای وتەكانی سەرۆكی یەكێتی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە، رۆژی هەینی دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەكرێت و لەماوەی چەند ڕۆژێكدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەهەفتەی داهاتودا، راستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش دەكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

