ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لە کەرکوک دەکرێتەوە
کوردستان 12:21 PM - 2024-09-30
Kurdsat News
باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال لە کەرکوک دەکرێتەوە و سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-ش دەڵێت: "لە یادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دا دووەمین کۆڕبەند لە زانکۆی بەسڕە ئەنجام دەدەین".
حەوتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دەکرێتەوە
باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال
تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ساڵیادی کۆچی دوایی شکۆی
نیشتمان (سەرۆک مام جەلال) بۆ ئەمساڵ لە کەرکوکی قودسی کوردستان دەکرێتەوە،
لەکاتێکدایادەکانی پێشوو لە هەولێر و بەغدا بوون، بەمەش دامەزراوەکەمان حەوتەمین
ساڵیدادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دەکاتەوە".
"هاوکات ساڵی رابردوو لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی
سەرۆک مام جەلال دا، دامەزراوەکەمان یەکەمین کۆڕبەندی لە نەجەف سازکرد، بڕیاریشە
کۆڕبەندی دووەم لە زانکۆی بەسڕە ببەستێت کە ئامادەکارییەکان بۆ کۆڕبەندەکە
دەستیپێکردووە"، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وای وت.
یەکەمین کۆڕبەند لە نەجەف بوو
یەکەم
کۆڕبەندی نیشتمانی بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی کۆچیدوایی سەرۆک مام جەلال لەڕۆژی
3-10-2023 لەشاری نەجەف بەئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان و د. لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆککۆماری عیراق و محەمەد شیاع
سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق و دادوەر فائق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری
و جینین پلاسخارت نوێنەری پێشووی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعیراق و کۆمەڵێک
بەرپرسی باڵای حکومەت و حیزب و کەسایەتییە دیارەکان و باڵیۆز و نوێنەرانی
باڵیۆزەکانی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لەعیراق بەڕێوەچوو.
هەروەها لە
رۆژی 21ـی 9ـی 2024 له رێوڕهسمێكدا له بهغدا بە ئامادەبوونی کەسایەتیە حکومی و
حزبییەکان، تهواوی بەرهەمەکانی یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆک جەلال تاڵەبانی
لەدووتوێی کتێبێکدا کە لە لایەن دکتۆر ئیبراهیم بەحر العلوم ئامادەکرابوو و لە 653
لاپەڕە پێکهاتبوو، لە لایەن پەیمانگای ئەلعەلەمین بۆ خوێندنی باڵا بە چاودێری و
پاڵپشتی دەزگای خێرخوازی بحر العلوم بڵاوکرایەوە.
کەرکوک لای سەرۆک مام جەلال گرنگی تایبەتی هەبوو
لەماوەی حەوت ساڵی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال دا،
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، سێ جار ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالی
کردووەتەوە کە دووانیان لە هەولێر و بەغدا و سێهەمیشیان رۆژی 3ـی 10ـی 2024 لە پارێزگای کەرکوک دەبێت، چونکە
کەرکوک بۆ سەرۆک مام جەلال گرنگییەکی تایبەتی هەبووە و لە تەمەنیدا داکۆکیکاری مافی
کەرکوکییەکان بووە، هاوکات کە ئەندازیاری ماددەی 140 بووە، هەموو هەوڵێکی داوە کە
پرسی کەرکوک بەپێی یاسا چارەسەربکەن.
مام جەلال كە
یەكەم سەرۆك كۆماری عیراق و سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمایی كوردستان بوو، رۆژی
17-12-2012 بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە لە بەغداوە رەوانەی ئەڵمانیا كرا
بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشیكی، بەداخەوە رۆژی 3-10-2017 دڵە گەورەكەی
لەلێدان كەوت و كۆچی دوایی كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

