مەڵبەندی ٣ی هەولێر: ئەوانەی پۆستەری لیستی یەکێتیی دەدڕێنن، تووشی هیستریابوون
کوردستان 10:01 AM - 2024-09-29
پەیجی مەڵبەندی ٣ی هەولێر
دڕاندنی پۆستەری کاندیدانی یەکێتی لەهەولێر
لەزۆربەی ناوچە و شەقامەکانی هەولێر پۆستەری لیستی یەکێتیی ١٢٩ و کاندیدەکانی بازنەکە شێوێندراون و دەدڕێندرێن، لە کاتێکدا پۆستەری بانگەشەی لایەنێکی خۆسەپێن لە هەمان و نزیک پۆستەرەکانی لیستی یەکێتیی، وەکخۆیانن و سەلامەتن، مەڵبەندی رێکخستنی هەولێری یەکێتیش دەڵێت: سەد بەرامبەر بەژمارەی پۆستەرەکانیان تووشی هیستریایەکی زۆر بوون، بەهۆی هەستکردنیان بەئاوابوونی هەژموون و خۆسەپێنیان، ئینجا دێن وێنەو ئاڵاو پۆستەری کاندیدەکانی لیستی ١٢٩ ی یەکێتیی لە بازنەی هەولێردەدڕێنن، ئێمە هەمان کاردانەوەمان نابێت، چونکە لەم هەڵبژاردنەدا هەست بەژانی دۆڕانەکەیان دەکەین".
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە لیستی ١٢٩ بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دا دەکات کە ٢٠-١٠-٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێت و لە بازنەی هەولێر ٦٤ کاندیدی هەیە و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی لیستەکەیەو بە ئاشکرا لە پەیامەکەیدا رایدەگەیەنێت:" هەولێر بۆ هەولێرییەکان وەردەگرینەوە".
بەشی راگەیاندنی مەڵبەندی هەولێر لە پەیامێکیدا سەبارەت بە لێکردنەوە و شێواندنی پۆستەری لیست و کاندیدەکانی بازنەی هەولێر دەڵێت:" لەبەرامبەر دڕاندنی پۆستەرەکانمان ، ئێمەش لەخولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستاندا ، هەموو ئەو ڕێککەوتنامانەتان دەدڕێنین کە بەهۆیەوە خاکی پیرۆزی کوردستانتان پێفرۆشتوە و خوێنی لاوانی پێدەرێژن و ئەو رێکەوتنانەتان دەدڕێنین کە رێککەوتنی بەهۆیەوە فرۆشتن و بڕینەوەو سووتاندنی دارستانەکانی بادینان و برادۆست و وێرانکردنی ژینگەی کوردستان کە ئێوە کردوتانە" مەڵبەندی هەولێر وادەڵێت.
هەروەک وەبیریهێناوەتەوە لە هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عیراق دا ، لەم ڕووبەرەی کە لە ٥١% خاکی کوردستانە لەپەنای ڕێفراندۆمە گوماناویەکەتان فرۆشتبووتان ، کوردستانیان لە کەرکوك و شنگال و دەشتی نەینەوا مەخمور و خانەقین و خورماتوو بەدەنگەکانیان پێیان گۆتن خاك فرۆش ، شارفرۆش لۆ مارێ .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

