سەرۆكی حكومەتی كۆتایی پێهێنراو ئیشەكەی قورستر كرد
بیروڕا 08:40 PM - 2024-09-27
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا
بیرم لێكردەوە قەیچێكە با ئەم جارە فەرەزندی ژن و پیاوێكی كرمانج، یان كوردێكی خۆماڵی و خۆمانی لە ئەهلی كەسەبە و بازاڕ ببێتە سەرۆكی حكومەتی داهاتوو، كابینەی دەیەم لە سەدەی بیست و یەكەمدا .
خۆ ئەم وڵاتە پڕە لە بەهرە و توانای تاقیكراوە لە كۆڕی ژیان و … دەرفەت بۆ نەرەخساو لە هەیوانی سیاسەت و ریاسەتدا. با یەكێكی تر لە كچان و كوڕانی كوردەواری تاقیبكەینەوە.
كوردستانی رەنگین و بوژاوە لە سروشت و لە سروت، دەوڵەمەند لە سەروەت و سامانی سەر زەوی و بن زەوی، كوردستانی دایك كە مام جەلال وتەنی قەت نەزۆك نەبوو و نییە، لەباری دایە سەرۆكی حكومەتێكی خەمخۆر و پەرۆش ، خەڵكی و خاكیمان پێشكەش بكات كە داهات و داهاتوومان پاشكەوت نەكات لە بیری تەنگ و تاریكی ئەژماری من و گیرفانی مندا.
ژینگەی دیموكراسی و هەوای هەڵبژاردن لەبارە و حزبەكەی ئامادەیە ئەم ژان و دەردە كۆتایی پێبێنێ و ئەم سەرۆك حكومەتە ناوزەد بكات. حزبەكە قیت قیتە و ژمارەی لە ١٢٩ ی لە تیر وپشكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان وەرگرتووە.
بەڵام وای لە حاڵی سەرۆكی داهاتووی حكومەت! ئیشەكەی قورسە و ئەركە دارایی و خەرجییەكەشی تاقەت پروكێنە.
چونكە بە ڕاستی ئەوی ئێستامان لە تاو ململانێی هەڵبژاردن و لە حەژمەتی كەمپینی ڕاستكردنەوەی باری لاری تیمەكەی، بەڕاست و چەپدا پرۆژە خەرج دەكا و جادە و كۆڵانان قیرتاو ئەفەرمێ.
بەڕاستی ( فیلمە هندییەكە) دوای هەڵبژاردن و كابینەی نوێ دەست پێدەكات. چونكە كابرا بە (پیكاب و بەرازیلی) وەعدی گەورە گەورەی ئەوتۆی داوە بە جۆرێك سەرۆكە باش و چاك و خاسەكەی كابینەی دەیەم ئەكەوێتە ژێر باری قورسەوە و ئیشەكەی دژوارە.
وەكو كۆتایی بە زۆر شت دێنین پێویستە كۆتاییش بەم فەرهەنگە دواكەوتووە بێنین كە لەبەر باری لاری حزبی گۆشەگیر ، بە دەرزەن و بە پیكاب وەعد و بەڵێن بدرێت. ئەی چوار پێنج ساڵەكەی حوكمڕانی خۆت چیت دەكرد؟
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

