یەکێتی: لەهەولێر کۆتایی بەدەسەڵاتی خۆسەپێن و دوکەڵی ژەهراوی دێنین
کوردستان 11:14 PM - 2024-09-26
PUKMEDIA
هەولێر بە دوکەڵ داپۆشراوە
مەڵبەندی ٣ی هەولێر پەیامێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت" : هەولێر لەدۆخێکی زۆر خراپی ژینگەیی دایە ، مەترسی پیسبوونی ژینگەی هەولێر ئەوەندە گەورەیە ، بۆتە جێی باس و نیگەرانی میدیا و ناوەندە دیپلۆماسیەکان، بۆیە بەدەنگی دلێری هەولێریەکان کۆتایی بەدەسەڵاتی خۆسەپێن و دوکەڵی ژەهراوی دێنین".
مەڵبەندی 3 ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لەپەیامی ئەمڕۆیدا بە ناونیشانی ( دەسەڵاتی خۆسەپێن و
دوکەڵەکەی هەولێر)، رایگەیاند: "هەولێر کۆمەڵێك ناو و نازناوی زۆر جوانی هەیە
، بەڵام ئێستا بەهۆی دوکەڵە ژەهراویەکەی کە شەوانە هەولێری پێ قانگ دەدەن ، ناو
نازناوە جوانەکانیشی بزربووینە، هەولێر لەدۆخێکی زۆر خراپی ژینگەیی دایە ، مەترسی پیسبوونی ژینگەی هەولێر ئەوەندە گەورەیە ،
بۆتە جێی باس و نیگەرانی میدیا و ناوەندە دیپلۆماسیەکان و ئاژانسە جیهانیەکانیش ، بەڵام ئیدارەی هەولێر ،
نەك هەر بێ باکە لەبەرامبەر پیسبوونی ژینگەی شارەکە ، بەڵکو لەهەوڵی بەفەرمیکردنی
سەرچاوەی دوکەڵەکانیش دایە و دارستان و پارکەکانی هەولێر ، دەرەقەتی ئەم هەموو بێباکی
و دوکەڵەی ئیدارەی شارەکە نایەن ، لەبەر ئەوەی ڕێژەی سەوزایی و دارستانەکانیش ، لەدەرەوەی
ستانداردی جیهانین".
"لەهەولێر
نزیکەی 300 پاڵاوگەی قاچاغ و زیاتر لە 2600 موەلیدەی کوالێتی نزم ، کە هەر یەکەیان
دوکەڵکێشێکی هەیە بۆ پیسکردنی دەوروبەری خۆیان و نزیکەی یەك ملیۆن ئۆتومبێل کە بە بەنزین و گازی مەعمەل
پێلەقە کاردەکەن ، کە ئەوەشیان سەرچاوەیەکی دیکەی پیسبوونی ژینگەی هەولێرە ، بۆیە
ئێستا مردنی پێشوەخت و زۆربوونی نەخۆشی شێرپەنجە ، هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر ژیانی
هەولێریەکان، بۆیە بەدەنگی دلێری هەولێریەکان کۆتایی بەدەسەڵاتی خۆسەپێن و دوکەڵی ژەهراوی دێنین"،
لە پەیامەکەدا وا هاتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

