زابخودێ كۆتایی پێدەهێنین
بیروڕا 10:01 AM - 2024-09-26
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا
خەڵك و كەسی تر ناوی لە خۆی نابوو خۆڕاگر.
بەڵام بە ڕاستی خۆڕاگری راستەقینە ئەم كاك قوبادەیە كە لەگەڵ كابرا هەڵیدەكردو پێنج ساڵ بە دانایی و شێنەیی مام جەلالانە مامەڵەی دۆخەكەی دەكرد.
هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لەبەر كوردو یەكێتی و لەبەر مانەوەی حكومەتی كوردستان بە یەكگرتوویی، بە خۆڕاگرییەوە وەرزشی یۆگای تەحەمول و خەباتی سەبری شۆڕشگێری دەكرد.
لە بەغدا بە گیانی بەرزی دیبلۆماتێكی كارامە تیمی دانوستانی ئیدارە دەدا كەچی جەماعەت حەماوەی حەسودیان لێی دەڕژا، كە سەریش دەكەوت پاشقولیان لە رێككەوتن و دەسكەوتەكانی، كە لە قازانجی كورد بوون، دەگرت.
دوایی خۆیان بە نرخێكی كەمتر دەچوون بۆ سێڵفی هەراجكردنی نەوت و دەیانگوت سۆمای چاومانە سۆما.
پیرۆزبایت لێدەكەم كاك قوباد كە لەحكومەتدا هەمیشە بەشێكبوویت لەچارەسەر، نەك ماكی گرفت، دایمەو دەرهەم بە هێزی نەرم و ژیریی لە ناوجەرگەی دیوانی حكومەتەوە بەرەنگاری تاكڕەوی و لووتبەری و بێباكی فراكسیۆنێكی زبرت دەكرد.
٢٠-١٠-٢٠٢٤ یەكێتیی بە لیستی ١٢٩ ئەم نەبەردییە دەباتەوە و كۆدی ئەو مەتەڵەش هەڵدێنێ كە چەند رۆژە خۆیان پێوە مەشغول كردووە كە لە جێی ئەوەی قسەیەكی خۆیان هەبێ بۆ وتن هەر وا بە شپرزەییەوە دەپرسن: كۆتایی بە چی دێنن؟
تەبعەن كۆتایی پێدەهێنین. كۆتایی بە هەموو شتێك دەهێنین. تەنانەت كۆتاییش دەهێنین بە خوو و خدەی بەدو زبری تەعقیب و دیڤچوون بۆ رازو نیازی خەڵكی لە هەڵبژاردن و كێبركێی دیموكراسیدا.
شەفافیەت لە ئیدارە و داهاتەوە دەپەرێتەوە بۆ فەزای سیاسی داهاتووش.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

