١١ مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان دهچێته ناو توێژهرانی جیهانهوه
کوردستان 12:43 PM - 2024-09-19
PUKMEDIA
دەروازەی زانکۆی سلێمانی
بەپێی نوێترین راپۆرتی زانكۆی ستانفۆرد، ١١ مامۆستای زانكۆی سلێمانی لە بوارە زانستییەكانی خۆیاندا لە ڕیزبەندیی ٢٪ی توێژەرانی جیهاندان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی سلێمانیش دەڵێت: "دەستنیشانكردنی توێژەرەكان پشتبەستە بە (Composite Score)ی توێژینەوەكانیان".
د. یۆهان عوسمان بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەپێی نوێترین راپۆرتی زانكۆی ستانفۆرد كە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٤دا بڵاوكراوەتەوە، ١١ مامۆستای زانكۆی سلێمانی لە ڕیزبەندیی ٢٪ی توێژەرانی جیهاندان لە بوارە زانستییەكانی خۆیاندا".
راشیگەیاند: "هەموو ساڵێك، زانكۆی ستانفۆرد، بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی (Elsevier – ئێڵسڤییەر) و بەپشتبەستن بە داتابەیسی (Scopus – سكەوپەس)، كاریگەرترین (١٠٠،٠٠٠) توێژەری جیهان دەستنیشان دەكات و پۆلێنیان دەكات بەسەر ٢٢ بواری سەرەكی و ١٧٤ بواری لاوەكیی زانستیدا. دەستنیشانكردنی توێژەرەكانیش پشتبەستە بە (Composite Score)ی توێژینەوەكانیان، كە ئەویش لەسەر بنەمای ئەم پێوەرانەیە":
كۆی ژمارەی ئاماژەپێدان بە توێژینەوەكان
ژمارەی H-index
ژمارەی Hm-index
ژمارەی ئاماژەپێدانەكان بەو توێژینەوانەی توێژەرەكە بەتەنها نووسیویەتی.
ژمارەی ئاماژەپێدانەكان بەو توێژینەوانەی توێژەرەكە وەك نووسەری یەكەم ناوی هاتووە.
ژمارەی ئاماژەپێدانەكان بەو توێژینەوانەی توێژەرەكە وەك كۆتا نووسەر ناوی هاتووە.
"ئەم ڕیزبەندییەی زانكۆی ناوبراو هەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەی توێژەران لەماوەی یەك ساڵ و درێژایی ژیانی ئەكادیمیشییان دەكات. ژمارەی ئەو مامۆستایانەی زانكۆی سلێمانی كە پشت بە زانیارییەكانی یەك ساڵیان بەستراوە و چوونەتە ڕیزبەندییەكەی ئەمساڵەوە بریتییە لە (١١) مامۆستا، ئەوانەشی بە پشتبەستن بە درێژایی ژیانی ئەكادیمیشیان دەچنە ناو ڕیزبەندییەكەوە بریتییە لە (٣) مامۆستا، وەك لەم دوو وێنەیەی خوارەوەدا پیشاندراوە" د. یۆهان عوسمان وایوات.
زانكۆی ستانفۆرد یەكێكە لە زانكۆ بەناوبانگەكانی ئەمەریكا و لە ساڵی (١٨٨٥)دا دامەزراوە، داتابەیسی سكەوپەس یەكێكە لە بەناوبانگترین داتابەیسەكان، كە باشترین گۆڤارە زانستییەكانی تێدا تۆمار كراوە و ژمارەی ئاماژەپێدان بە توێژینەوەی توێژەران تۆمار دەكات، ئێڵسڤییەریش دامەزراوەیەكی بڵاوكردنەوەیە و خاوەندارێتی داتابەیسی سكەوپەس دەكات.
ئەمەش لەكاتێكدایە بەپێی هەڵسەنگاندنی دامەزراوەی AD Scientific Index زانكۆی سلێمانی لە دوو رۆژی رابردوودا بۆ جاری شەشەم لەڕیزبەندی زانكۆكانی هەرێمدا لەپلەی یەكەمدایەو لەسەر ئاستی عیراقیش لەكۆی 125 زانكۆ توانی پلەی دووەم بەدەستبهێنێت.
PUKMEDIA
ناوی ئەو ١١ مامۆستایەی زانكۆی سلێمانی كە ناویان چووەتە ناو توێژەرانی جیهانەوە:
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

