خەلیل عەبدوڵا ئەستێرەکانی گەردوون چاپ دەکات

هەواڵ 12:24 PM - 2024-09-08
بەرگی کتێبی ئەستێرەکانی گەردوون PUKMEDIA

بەرگی کتێبی ئەستێرەکانی گەردوون

خەلیل عەبدوڵا نووسەر و روناکبیری کورد نوێترین کتێبی خۆی بە ناونیشانی ئەستێرەکانی گەردوون چاپ و بڵاودەکاتەوە.

 

 بەوتەی نووسەر کە لە پێشەکی کتێبە نوێیەکەیدا نوسیویەتی:" کتێبەکە تایبەتە بە کلتووری جیهانی و دووبەشی سەرەکییە، یەکەمیان کەسایەتییە کلتووریەکانە و بەشی دووەمیشی باسکردنی سیما کلتورییەکانە".

 

" ئامانجی ئەم کتێبە ئاشناکردنی خوێنەرانی کوردە بە ژیان و بەرهەمی کەسایەتییە رۆشنبیریی و هونەرییەکانی جیهان کە هەریەکەیان خزمەتیان بە بواری هونەریی و کلتوریی کردووە و هەروەها ناساندنی شوێنەوار و کلتوری جیهانە بە خوێنەرانی کورد" خەلیل عەبدوڵا وادەڵێت.

 

بەشی یەکەمی ئەستێرەکانی گەردوون باس و ناساندنی 38 ئەستێرەی کلتوریی جیهانییە و لە بەشی دووەمیشدا 16 شوێنەوار و کلتوری جیهان بە خوێنەر دەناسێنیت.

 

 کتێبەکە لەسەر ئەرکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم لە دوو توێی 341 لاپەرەدا چاپکراوە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە