بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی: هەردوو حكومەت لەراگرتنی مووچە بەرپرسیارن
ی ن ک 11:14 AM - 2024-08-29
PUKMEDIA
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران
وەزاراتی دارایی عیراق بۆ ناردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم داوای پاكتاوی ژمێری لە هەرێم دەكات، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: "ئەگەر بەوبیانوەوە مووچە راگیرابێت، ئەوا پێشێلی بڕیاركانی دادگای فیدراڵی كراوە".
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی مووچەی مانگەكانی تەمموز و ئابی فەرمانبەران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عیراق بەرپرسن لەجێبەجێنەكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ناردنی و ئەو كێشانەی لەنێوان هەردوو حكومەتدا هەن".
"هەردوو حكومەت بەقەبارەی خۆیان بەرپرسیارێتیان دەكەوێتە ئەستۆ لەبارەی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و جێگیركردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەوادەی خۆیدا، هاوكات پێویستە دادگای فیدراڵی لەبەرامبەر جێبەجێ نەكردنی بڕیارەكانی لەلایەن هەردوو حكومەتەوە هەڵوێستی هەبێت" كاروان یاروەیس وادەڵێت.
راشیگەیاند: "وەك نوێنەرانی كورد تانە لەجێبەجێ نەكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەبارەی دەستەبەركردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەدەین و پێویستە روونببێتەوە كە ئایا حكومەتی هەرێم یاخود عیراق كەمتەرخەم بووە".
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: "وەزارەتی دارایی عیراق بۆ ناردنی مووچەی مانگی تەمموز داوای لەهەرێم كردووە پاكتاوی ژمێری چەند مانگی رابردووی لەگەڵدا بكات، ئەگەر وەزارەتی دارایی عیراق بەم بیانووە مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێمی راگرتبێت پێچەوانەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییەو ناكرێت مووچەی مووچەخۆران بەبارمتە بگیرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

