داوا لە پارتی و تورکمان دەکرێت پۆستەکانیان لە کەرکوک پڕبکەنەوە
کوردستان 11:14 AM - 2024-08-24
PUKMEDIA
کۆنگرەی رۆژنامەوانی نەشئەت شاهوێز ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ سێ پرس کۆبووەوە و
داوا لە پێکهاتەی تورکمان و پارتی
دیموکراتی کوردستانیش دەکرێت ئەو پۆستانەی بۆیان دیاریکراوە لەحکومەتی خۆجێی
کەرکوک ناوی کاندیدەکانیان ئاڕاستەی ئەنجومەن بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەیان.
دوای کۆبوونەوەکەش نەشئەت شاهوێز ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی
پارێزگای کەرکوکدا دەنگ لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ هەموارکردنەوەی پەیڕەوی
ناوخۆی ئەنجومەن درا، هاوکات ئەنجومەن گفتوگۆی لەبارەی ئەو 7 هەزار پلە وەزیرییە کرد
کە وەک گرێبەست لە پارێزگا بوونی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجومەنەکە داوا لە تورکمان
و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات ئەو پۆستانەی لەحکومەتی خۆجێی کەرکوک بۆیان
دیاریکراوە ناوی کاندیدەکانیان ئاڕاستەی ئەنجومەن بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەیان".
"خوازیارین كۆبوونهوهی داهاتووی ئهنجومهن
بهئامادهبوونی سهرجهم ئهندامان بەڕێوەبچێت، چونکە بڕوامان بە هاوبەشی و پێکەوە کارکردن هەیە لە کەرکوکدا و
کۆبوونەوەکانیشمان بەردەوام دەبن"، نەشئەت شاهوێز وای وت.
کۆبونەوەی رابردووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەغدا بەڕێوەچوو،
کە تێیدا رێبوار تەها وەک سەرۆکی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لە پشکی کورد
بە پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا، هەروەها محەمەد حافز لە پشکی عەرەب بە
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵبژێردرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

