پارێزگاری كه‌ركوك: كاری له‌پێشینه‌مان خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانه
کوردستان 05:11 PM - 2024-08-20
پارێزگای کەرکوک
كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌كان
له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌كاندا، پارێزگاری كه‌ركوك دووپاتی ده‌كاته‌وه كه: "كاری له‌پێشینه‌مان خزمه‌تكردنی هاووڵاتییه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌بین و وه‌ك یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ین".
ڕێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند: "ئێمه كارده‌كه‌ین به‌ره‌و حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری و له‌خه‌می دابینكردنی پێداویستییه‌كانی سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ده‌بین".
"دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه كاره‌كانمان له‌پێناوی كه‌ركوك و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌بێت و پلان و پڕۆژه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نینه سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌ك و قه‌زاكان"، ڕێبوار ته‌ها وایوت.
پارێزگاری کەرکوک جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه:" ئه‌مڕۆ وه‌ك حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری له كه‌ركوك كارده‌كه‌ین، ئامانجی یه‌كه‌میشمان هاووڵاتی و باشتركردنی دۆخی خزمه‌تگوزارییه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

