پارێزگاى کەرکوک چوار زمان لەنوسراوە رەسمییەکاندا بەکاردەهێنێت
کوردستان 05:16 PM - 2024-08-19
PUKMEDIA
کەرکوک
ڕێبوار تەها پارێزگارى کەرکوک داوا لە فەرمانگەو یەکە ئیدارییەکانى پارێزگاکە دەکات کە زمانى سریانیش هاوشێوەى زمانى کوردى و عەرەبی و تورکمانى بۆ نوسراوە ڕەسمییەکان بەکاربهێنرێت ، یەکەم کەسیش خۆی بوو کە بڕیارەکەی جێبەجێکرد و لەپەیجی رەسمی پارێزگای کەرکوک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چالاکی رۆژانەی بە زمانی کوردی و عەرەبی و تورکمانی و سریانی بڵاوکردەوە.
بەپێی نوسراوێک کە
ئیمزای پارێزگاری کەرکوکی لەسەرە و کۆپیەکی بۆ وێبساتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە، ئەمڕۆ دووشەممە
19-8-2024 دەرچووەو جێبەجێش دەکرێت ئاماژە بەوە کراوە، کە زمانی تورکمانی و سریانی
لەپاڵ زمانەکانی کوردی و عەرەبی لە نوسراوە رەسمییەکانی فەرمانگەکان بەکاربهێنرێت
و رایدەگەیەنێت: "برایەتی ناسنامەی کەرکوکە".
ئەمەش لەکاتێکدایە کە پارێزگاری پێشووی کەرکوک بەوەکالەت ئەو زمانانەی پشتگوێ خستوەو لە نوسراوە رەسمییەکاندا بەکارنەهێنراون، لەکاتێکدا کەرکوک پارێزگایەکی فرە پێکهاتەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

