ستران عەبدوڵا: هەولێر پایتەختە و ئاوایی نییە کوێخایەتی تیابکرێت
کوردستان 12:18 PM - 2024-08-17
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت:" هەولێر چونکە پایتەختە و ئاواییەکی لاچەپ نییە کە کوێخایەک بتوانێت کوێخایەتی تیا بکا و تەواو، ئەمە بچووکردنەوەی هەولێرە و هەق نییە پێی رازی بین ".
ستران عەبدوڵا لە وتارێکیدا کە بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی ناردووە و لە بیروڕا دەقەکەی بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت:" هەولێر گەرەکە شوێنی بزووتنەوەی دیموکراتی و جولەی پەڕلەمان و قسەی حوکمڕانیش بێت، ئەوەی حەوسەڵەی کەمە و جیکڵدانی تەنگە ، ئەوەی لیاقەت و لەباقەت و قیافەتی ئەم ئەمانەتە مەزنەی نییە پێویست ناکات خۆی راپسکێنێ و خۆی سەغڵەت بکاو خۆی خۆی بکات".
لەو وتارەدا کە بەناونیشانی (لێگەڕێن با قەڵا قسەی خۆی بکات)ەوەیە ئەو ئەندامەی سەرکرادایەتی یەکێتی دەڵێت:" هەولێر و قەرارە لەچەند مانگی تریشدا کێبرکێی هەڵبژاردن بکا و خەڵک و کاندید خۆیانی تیابنوێنن و کۆمسێۆنی تیایە و یەک حەمکە پاوەر و پارەی دیموکراتی تیا خەرجکراوە و خۆ ئەمە گاڵتە نییە و خۆ ئیشەڵلا ئەوانە بۆ سوعبەت نەکراون؟!"
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

