پارێزگاری كه‌ركوك: وه‌ك یه‌ك تیم خزمه‌تی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین
کوردستان 06:09 PM - 2024-08-15
PUKMEDIA
کۆبونەوەی پارێزگاری کەرکوک و بەرپرسانی شارەکە
پارێزگاری كه‌ركوك ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌داته شاره‌وانی شاره‌كه بۆ پاككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شار‌و ده‌شڵێت:" به‌یه‌ك تیم خزمه‌تی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین".
ڕێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك له‌میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پاككردنه‌وه‌ی شار له‌گه‌ڵ هۆبه‌و به‌شه‌كانی شاره‌وانی شاره‌كه پێی راگه‌یاندن:"ماوه‌ی دوو هه‌فته‌تان هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شار".
"ڕێوشوێنی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌گرینه‌به‌ر و كه‌مته‌رخه‌م نابین له ئاست خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پاك و خاوێنی شاری كه‌ركوك"، ڕێبوار ته‌ها وایوت.
هاوكات له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌شه‌كانی دیوانی پارێزگا ئه‌نجامیدا، رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك رایگه‌یاند:"قۆناغی داهاتوو قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و خزمه‌تگوزاری و پاڵپشتیكردنی پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوكه".
جه‌ختیشیكرده‌وه:" له‌پێشینه‌ی كاره‌كانمان وه‌ك یه‌ك تیم پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری و به‌ده‌ستهێنانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی، بازرگانی، و كشتوكاڵ ده‌بێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

