پیرە: ڕێبوار تەها پارێزگاری چەپکە گوڵەکەو هەموو ڕەنگەکانی کەرکوکە
کوردستان 09:28 AM - 2024-08-11
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی
وتەبێژی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ پارێزگاری هەڵبژێردراوی کەرکوک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: " ڕێبوار تەها پارێزگاری چەپکە گوڵەکە و هەموو ڕەنگەکانە و بە کردەوەکانی کەرکوک و سیاسەت و یەکێتی جوان دەکات".
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بۆ پارێزگاری هەڵبژێردراوی کەرکوک پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: "بەبۆنەی
کۆتایی هاتنی ئەم پرۆسەیە و دانانی کەرکوکییەک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک پیرۆزبایی
لە هەموو کەرکوکییەکان بە عەرەب و تورکمان و کوردەوە دەکەم".
"یەکێتی بەڵێنی داوە بەوەی بەشداری کردووە
یان نا، ڕێبوار تەها پارێزگاری هەموو کەرکوکییەکانە و ئەوانەی ویستیان تۆوی دوو بەرەکی
بچێنن، ڕێبوار بە کردەوەی خۆی و بە خزمەتەکانی ئەم گومانە لە گۆڕ دەنێت و بە زووترین
کات هەمووان بۆیان دەردەکەوێت کە یەکێتی وەکو هەمیشە خاوەنی وەعد و بەڵێنی خۆیەتی
و خۆی بچوک ناکاتەوە بەوەی تەنها نوێنەری یەکێتییەکان بێت و نوێنەری هەموو کەرکوکییەکان
دەبێت و پیرۆزبایی لە هەمووان دەکەم"، سەعدی پیرە وادەڵێت.
وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد: "ڕێبوار
تەها پارێزگاری چەپکە گوڵەکە و هەموو ڕەنگەکانە و بە کردەوەکانی کەرکوک و سیاسەت و
یەکێتی جوان دەکات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

