مەکتەبی سیاسی: پارێزگای کەرکوک پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە
کوردستان 09:08 AM - 2024-08-11
PUKMEDIA
کەرکوک و لۆگۆی یەکێتی
بەبۆنەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک مەکتەبی سیاسی وێڕای پیرۆزبای لە خەڵکی کەرکوک و پارێزگاری هەڵبژێردراو، پەیامێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: " پارێزگای کەرکوک پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوەو کاندیدەکەی لیستی براوەی (کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ) بەگیانێكی بەرپرسیارانەوە لەسەر رێچكەی پێکەوە ژیان خزمەتی گشت پێكهاتەكانی ئەو پارێزگایە دەكات".
پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی کەرکوک...
لەم ساتە گرنگە مێژوویەدا پیرۆزبایی گەرم لە كۆمەڵانی
خەڵكی كوردستان بە گشتی و كەركوكیەكان بە تایبەتی دەکەین ،کە دوای تێپەڕینی ماوەیەکی
زۆر بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا ،ئیمرۆ ئەو مافەی بۆ کەرکوکیەکان
کرابوە گرێیەکی ئاڵۆز کرایەوەو جارێکی تر کوردێک ، لەناو کوردیشدا کاندیدی لیستی
براوەی (کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ) ،کاندیدی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان هەڤاڵ ڕێبوار تەها بە پارێزگاری نوێی شارەکە هەڵبژێردرا.
ئەم دەسکەوتە چەندە بۆ یەکێتیەکان سەرکەوتنە هێندەش بۆ گشت پێکهاتەکانی کەرکوک بە بێ جیاوازی گرنگە.
لەمڕۆوە پارێزگای کەرکوک پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە،
چونکە هەڤاڵ ڕێبوار بەگیانێكی بەرپرسیارانەوە لەسەر رێچكەی پێکەوە ژیان خزمەتی گشت
پێكهاتەكانی ئەو پارێزگایە دەكات و ئەو بەڵینانەی كە دابویان بەبەرنامەیەكی چڕەوە وەک خۆیان و بەبێ جیاوازی جێبەجێیان دەکات
.
جارێکی تر پیرۆزبایی لەکەرکوکیەکان و لە پارێزگاری
نوێی کەرکوک دەکەین
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

