ڕێبوار تەها: پارێزگاری هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک دەبم بێ جیاوازی
کوردستان 08:57 AM - 2024-08-11
PUKMEDIA
رێبوار تەها، پارێزگاری هەڵبژێردراوی کەرکوک
پارێزگاری هەڵبژێردراوی کەرکوک پەیامێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: "پارێزگاری هەموو چین و توێژەکان دەبین لەکەرکوک و قۆناغی ئاشتی و ئاوەدانی و خزمەتکردنی هەمووان لەکەرکوک دێنینە کایە".
دەقی راگەیێندراوەکەی رێبوار تەها، پارێزگاری هەڵبژێردراوی کەرکووک:
هاووڵاتییانی ئازیزی کەرکوک، هێز و لایەنە سیاسییەکان..
هەموو لایەك دڵنیا دەكەینهوه لە ئەمڕۆ بە دواوە قۆناغێکی نوێ لە کەرکوک دەستپێدەکات، کە ئەویش قۆناغی هێنانەکایەی ئاشتی و ئاوەدانی و خزمەتکردنی هەموو هاووڵاتییانە بێ جیاوازی.
هەر لێرەشەوە رایدەگەیەنین کە هەموو هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و بوژاندنەوی ژێرخانی ئابووری و برودان بە کەرتە جیاجیاکان و بەگرخستنی سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی کەرکوک بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری کەرکوک.
هاوکات دووپاتیدەکەینەوە ئەم پێگەیە دەکەینە ئامرازێک بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتەوایی سیاسی و کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی یەکترقبوڵکردن و پێکەوەکارکردن و پتەوکردنی برایەتی و پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک بێ جیاکاری.
هەروەها جەختدەکەینەوە پارێزگاری داهاتووی کەرکوک، پارێزگاری کورد، عەرەب، تورکمان، مەسیحییەکان، هەموو چین و توێژەکانی کەرکوک دەبێت بەبێ جیاوازی.
زۆر سوپاس بۆ خۆڕاگری خەڵکی بەئەمەکی کەرکوک، سوپاس بۆ متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، سوپاس و رێز بۆ پشتیوانی و پشتگیری سەرۆک بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سوپاس بۆ ئەو تیمەی پێکەوەکارمان کرد و پێکەوە سەرکەوتین.
پشتیوان بەخوای گەورە جێی ئەو متمانە گەورەیە دەبین، هەروەها لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیەش دەبین.
براتان
رێبوار تەها
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

