نوێنەرێک: لەم هەفتەیەدا بەغدا مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت
کوردستان 06:03 PM - 2024-07-27
PUKMEDIA
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
دارایی عیراق وردبینی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی تەواوکردوەو ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت: "لەم هەفتەیەدا عیراق مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت".
سەباح شێخ حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دارایی عیراق وردبینی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی تەواو کردوەو چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا پارەی مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆران بخاتە سەر هەژماری دارایی هەرێم".
"دابەشکردنی مووچەی
مانگی 7 لەعیراق بەردەوامی هەیە و هەتا ئێستا کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی
مووچەخۆرانی عیراق نەهاتووە، لەکاتێکدا زیاتر لە هەفتەیەکە دابەشکردنی مووچە
دەستیپێکردووە"، سەباح شێخ حەبیب وادەڵێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەی
هەفتەیەکە دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێمی بۆ بەغدا
ناردووە، کە تێێدا لیستی مووچەی خانەنشینانی لەگەڵ عیراق هاوتاکردووە، بەڵام
تائێستا هیچ بڕە پارەیەک لەلایەن عیراقەوە بۆ هەرێم نەنێردراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

