ژماره‌یه‌كی نوێی گۆڤاری زانكۆ مه‌گه‌زین بڵاوكرایه‌وه
هەواڵ 11:32 AM - 2024-07-15
PUKMEDIA
بەرگی گۆڤاری زانکۆ
ژماره (١٥ و ١٦)ی زانكۆمهگهزین له‌دووتوێی یه‌ك به‌رگدا كه (١٦٠) لاپه‌ڕه له‌خۆده‌گرێت، كه‌وته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.
زانكۆ مه‌گه‌زین، گۆڤارێكی گشتی وه‌رزییه، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی ده‌ریده‌كات، كه خاوه‌ن ئیمتیاز ( پ.د.كۆسار محه‌مه‌د عه‌لی ) و سه‌رنووسه‌ر ( د. یاسین ڕه‌شید )ه .
له ژماره ١٥ و ١٦ ی ئایاری ساڵی ٢٠٢٤ ی گۆڤاری زانكۆ مه‌گه‌زیندا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانییه‌وه ده‌رده‌چێت رووماڵی گرنگترین چالاكییه زانستی و كلتوری و هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و وه‌رزشییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و كۆلێج و سه‌نته‌ره‌كانی سه‌ر به‌زانكۆی سلێمانی تێداكراوه.
هاوكات هه‌ر له‌گۆڤاره‌كه‌دا هه‌واڵه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ئاستی ڕانكینی زانكۆ‌و سه‌رجه‌م كۆنفرانسه زانستی و رۆشنبیرییه‌كان و پانێڵ و سیمپۆزیۆم و فێستیڤاڵ و كار‌و چالاكییه‌كانی زانكۆی سلێمانی به‌شێوه‌ی هه‌واڵ و راپۆرت و به دیزاینێكی سه‌رنجڕاكێش پێشكه‌ش به‌خوێنه‌ران كراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وتارێكی گرنگ و بایه‌خداری سه‌رۆكی زانكۆ به‌ناوی( زانكۆ له چێوه‌ی سه‌ربه‌خۆبوونیدا) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و چه‌ند وتارێكی مامۆستایانی زانكۆ تایبه‌ت به‌پرۆسه‌ی خوێندن و بواری خوێندنی باڵا و خوێندنه‌وه‌و ناساندنی كتێبی چاپكراوی نوێی زانكۆ‌و پوخته‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ناساندنی كۆلێج و به‌شه‌كانی زانكۆ و پرۆفایلی پسپۆڕێكی زانكۆ‌و لاپه‌ڕه‌ی وه‌رزش و ئه‌رشیفی مێژووی دامه‌زراندنی زانكۆ و چه‌ندین راپۆرت و دیدار‌و بابه‌تی هه‌مه‌ره‌نگی زانستی له‌خۆگرتووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

