تیرۆرستێک دەکوژرێت و دانەیەکی دیکەش دەستگیردەکرێت

کوردستان 10:24 AM - 2024-07-14
 لۆگۆی ئاسایش PUKMEDIA

لۆگۆی ئاسایش

تیرۆرست

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ  14/7/ 2024 رووبەڕووبوونەوەیەک لە نێوان ئاسایش و دوو چەکداری داعشدا روویدا و لە ئەنجامدا ئاسایشێک شەهید بوو، هاوکات یەکێک لە تیرۆرستەکان کوژرا و ئەویدیکەشیان بەبرینداری دەستگیرکرا.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی بۆ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە، ئاشکرایدەکات کە رووداوەکە لە سەعات 8:00ی بەیانی بووە و رایدەگەیەنێت:" هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکوک بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش لە قەرەهەنجیر رووبەڕووبوونەوە روویدا و لەئەنجامدا تیرۆرستێک کوژرا و ئەوەی دیکە بەبرینداری دەستگیرکرا، هاوکات کارمەندێکی ئاسایش بەناوی جوامێر عەزیز رەشید شەهیدبوو و کارمەندێکی تریش برینداربووە".

 

بەپێی راگەیەندراوەکە ئەو دوو تیرۆریستە چەندین کاری تیرۆرستیان ئەنجامداوە و رایدەگەیەنێت: "ئەو دوو چەکدارەی داعش بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی روویان لەناوچەکە کردبوو، لە ڕابردوودا لە کردەوەی یەکەمدا کارمەندێکی پۆلیس شەهید دەکەن لە گەڕەکی شۆراو و لە کردەوەی دووەم لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کاتی دانانی بۆمبی چێنراو رووبەروربونەوە روویدا و کارمەندێکی پۆلیس شەهیدبوو و هەروەها لە کردەوەی سێهەمیان دوو کارمەندی تری پۆلیسی کەرکوک لەناو بازاڕی کەرکوک شەهید دەکەن و لە کردەوەی چوارەمدا لە بەردەم نەخۆشخانەی جمهوری ئەفسەرێکی پۆلیسیان شەهیدکرد، تیرۆرستان چەندین کردەوەی تیرۆرستیان ئەنجام داوە".


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە