ناساندن بۆ بەرگی سێیەمی کتێبی ئینسكلۆپیدیای شەهیدانی یەكێتی لەپارێزگای هەولێر کرا
هەواڵ 10:34 PM - 2024-06-29
محەمد یاسین
کتێبی ئینسكلۆپیدیای شەهیدانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەپارێزگای هەولێر
لەساڵۆنی لاپەڕە نۆ بەرگی سێیەمی (ئینسكلۆپیدیای شەهیدانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەپارێزگای هەولێر ) ناساندنی بۆ كرا
ئەمرۆ ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری (ى.ن.ك)، بەئامادەبوونی كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان و تێكۆشەران و رۆشنبیران مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی بەرگی سێیەمی (ئینسكلۆپیدیای شەهیدانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەپارێزگای هەولێر ) لەئامادەكردنی نوسەر (حەیدەر مەنتك )سازكرد.
كۆڕەكە بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد و دواتر نوسەر حەیدەر مەنتك لەكۆڕەكەدا روو لەئامادەبووان باسی لەناوەرۆكی بەرگی سێیەمی ( ئینسكلۆپیدیای شەهیدانی یەكێتیی لەپارێزگای هەولێر ) كرد.
بەرگی سێیەمی (ئینسكلۆپیدیای شەهیدانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەپارێزگای هەولێر ) لەسەر ئەركی شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ چاپكراوە و لە ٩١٥ لاپەڕە پێکهاتووە کە ٤١٤ شەهید لە خۆ دەگرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

