لایەنەکان هاوڕان بۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
کوردستان 12:15 PM - 2024-06-20
PUKMEDIA
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
چاوەڕوان دەکرێت لەچەند رۆژی ئایندەدا کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامبدرێت و ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش دەلێت: "لایەنەکان هاوڕان بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەکە".
د. ئەحمەد فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "وەک فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەین و بەشێکی زۆری فراکسیۆنەکانی دیکەش بۆ بەشداریکردن لەگەڵ فراکسیۆنەکەمان هاوڕان".
"هەوڵی لایەنەکان بەردەوامە بۆ ئەوەی لە هەفتەی ئایندەدا کۆبونەوەی ئەنجومەنەکە ئەنجامبدرێت و ژمارەی یاسایی ئەندامانی ئامادەبوو تەواوبێت"، د. ئەحمەد وای وت.
زیاتر لە ٥ مانگ بەسەر سوێندخواردنی بهشێك لهكاندیده دهرچووهكانی ئهنجومهنی پارێزگای کەرکوکدا تێپەڕیوە، كه ژمارهیان ١٦ ئەندامە، لە کاتێکدا، بڕیاربوو رۆژی 5-2-2024 ئەنجومەنی نوێی پارێزگای كەركوك بە سەرپەرشتی بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەكە، یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات، بەڵام بەهۆی بایكۆتكردنی فراكسیۆنە عەرەب و توركمانەكانەوە دانیشتنی ئەنجومەنەكە دواخرا و بەشێک لە کاندیدە دەرچووەکان سوێندی یاساییان نەخوارد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

