ئاگرێکی دیکە لەتاوەرێکی هەولێر کەوتۆتەوە
کوردستان 11:11 PM - 2024-06-13
PUKMEDIA
ئاگرەکەی تاوەرەکانی تولیب
ئاگر لە بەشێک لە تاوەرەکانی "توولیب" لە شارى هەولێر کەوتووەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند سەعاتێکە ئاگرە گەورەکەی پاڵاوگەی گوێر کۆنترۆڵکراوەو هەر ئەمڕۆش ئاگرێکی دیکە لە سایلۆی کۆنی هەولێر کەوتبوەوە.
بەپێی بەدواداچونی PUKMEDIA، تیمەکانی ئەگرکوژێنەوە لە شوێنی رووداوەکەن، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەکی رەسمی لەبارەی هۆکارى ئاگرکوەتنەوەکەو زیانەکانی رانەگەیەندراوە، کەلە کۆتا نهۆمی باڵەخانەیەک لەهەولێر کەوتەوە.
هاوکات هەر شەوى 12/13ی 6 ، ئاگر لە پاڵاوگەى گوێر لە سنوورى پارێزگاى هەولێر کەوتەوە و 20 سەعات بەردەوامبوو، زیانە ماددییەکانی ئەو رووداوەش بەچەندین ملیۆن دۆلار دەخەمڵیندرێت، لەهەمانکاتدا هەر ئەمڕۆ ئاگر لە سایلۆی کۆنی هەولێر کەوتوەتەوە.
لە شەش مانگی رابردوودا لەسنوری پارێزگای هەولێر نزیکەی ٤٣٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە، کە دیارترینیان سوتانی ماڵ و ئۆتۆمبێل و شوێنە گشتییەکان بووە و زۆرترین رووداوی ئاگرکەوتنەوەش لەمانگی نیساندا بووە، کە ١٠٤ حاڵەت بووە، ئەمەش لەکاتێکدایە لەدوێنێوە ئاگر لە پاڵاوگە و کۆگایەکی قیر لە نزیک هەولێر کەوتوەتەوەو پاش ٢٤ سەعات هێزەکانی بەرگری شارستانی هەولێر توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

