لەشەش مانگدا زیاتر لە 400 ئاگر لەهەولێر کەوتۆتەوە
کوردستان 03:14 PM - 2024-06-13
PUKMEDIA
ئاگرەکەی هەولێر
لە شەش مانگی رابردوودا لەسنوری پارێزگای هەولێر نزیکەی ٤٣٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە، کە دیارترینیان سوتانی ماڵ و ئۆتۆمبێل و شوێنە گشتییەکان بووە و زۆرترین رووداوی ئاگرکەوتنەوەش لەمانگی نیساندا بووە، کە ١٠٤ حاڵەت بووە، ئەمەش لەکاتێکدایە لەدوێنێوە ئاگر لە پاڵاوگە و کۆگایەکی قیر لە نزیک هەولێر کەوتوەتەوەو پاش ٢٤ سەعات هێزەکانی بەرگری شارستانی هەولێر توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەرگری شارستانی هەولێر، کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە:" لە ٥ مانگی رابردوودا ٤٠٧ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنوری پاریزگای هەولێر روویانداوە، بەشێوەیەک لە مانگی کانوونی دووەم ٨٠ حالەت و لەمانگی شوبات ٩١ حاڵەت و لەمانگی ئازاردا ٩١ حاڵەت و لەمانگی نیساندا ١٠٤ حاڵەت و لەمانگی ئایاردا ٤١ حاڵەت بوون".
بەپێی راگەیەنراوەکە لەو ژمارەیە ١٥٦ ماڵ و ٩٤ ئۆتۆمۆبێل سوتاون، هاوکات ٢٣ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە مارکێت و دوکان و شوێنە گشتییەکان روویانداوە، کە بەهۆیەوە نزیکەی ١٠٠٠ دوکان سوتاون، کە زۆرترین زیانەکانیش بەر کاسبکارانی بازاڕی لەنگە و قەیسەری کەوتوون".
ئەمەش لەکاتێکدایە لەدوێنێوە ١٢-٦-٢٠٢٤ ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگە و کۆگای قیر لەسەر رێگەی هەولێر-گوێر کەوتووەتەوەو پاش ٢٤ سەعات ئاگرەکە لەلایەن بەرگری شارستانی هەولێرەوە کۆنترۆڵ کرا، بەرگری شارستانی هەولێریش ئاماژە بەوەدەکات، لێکۆڵینەوە لەکەوتنەوەی ئاگرەکە و زیانە گیانی و مادییەکان دەستیپێکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA تەنها لە مانگی حوزەیراندا نزیکەی ٢٠ ئاگر لە سنوری پارێزگای هەولێر کەوتونەتەوە، کە شەش لەو رووداوانە سوتانی دوکان و باڵەخانە و دەغڵودانی جوتیاران بووەو زیانێکی زۆری ماددی بەهاووڵاتیان گەیاندووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

