دەستبەدابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکرێت

کوردستان 10:52 AM - 2024-06-10
مووچەی هێزە ئەمنییەکان PUKMEDIA

مووچەی هێزە ئەمنییەکان

مووچە

دوای زیاتر لە 65 رۆژ ئەمڕۆ 10-6-2024 دەستبە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان دەکرێت.

 

بەپێی راگەیەندراوێکی  وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، تێێدا هاتووە، کەمێک لەمەوبەر بڕی ( ٣٤٤،٨٧٥ ) سێ سەدو چل و چوار ملیارو هەشت سەدو حەفتاو پێنج ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنیەکان لەلایەن بانکی ناوەندی عیراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەلقی هەولێر.

 

بەپێی راگەیەندراوەکە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٦/١٠ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنیەکان دەکرێت و لەماوەی دوو رۆژدا مووچەی مانگی نیسانیان پێدەدرێت.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە بەشێک لەمووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی ئایاریان وەرگرتوەو چاوەڕواندەکرێت پێش جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشبکرێت.       

 

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە