ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی: خەڵک پاڵەوانی راستەقینەی چارەسەری مووچە دەناسێت
کوردستان 02:39 PM - 2024-06-09
ئەرشیف
د.رێواز فایەق ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهەوڵەکانی بەردەوامە بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم دواکەوتنی مووچە، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیش رایدەگەیەنێت:"خەڵک ئەوەندە هوشیارە کە پاڵەوانە ڕاستەقینەکانی خۆی دەناسێت و بۆ ناسینەوەیان زرمە زرمی دەهۆڵی دووری پێویست نیە".
د.رێواز فایەق ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپۆستێکدا لەئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، رایگەیاند:"خەسڵەتی سەرەکی بەشێک لە کەسایەتییە سیاسییەکان ئەوەیە کە بەردەوام بیانوو بە دوژمنی وەهمی بهێننەوە و دۆخی گشتی وەک دەرئەنجامی تیۆری پیلانگێڕی پیشانی خەڵک بدەن".
"مسۆگەر بوونی مووچە، بە ڕادەستکردنی ناو و زانیاریی هێزە ئەمنییەکانەوە، بە قبووڵکردنی ووردبینی چاودێری دارایی فیدراڵییەوە، بە ڕادەستکردنی نیوەی داهاتە فیدراڵییەکانی هەرێمەوە،بە جێبەجێکردنی ئاست دوای ئاستی مەرجەکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵییەوە، بە شکاندنی غروری ناواقعی و پێداگریی بێ کردارەوە، هەمووی بە یەک پاکێج، بەرهەمی بڕیاری ویژدانی سەرۆک و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی و پێداگری و ئازایەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو و ئەو ژن و پیاوە ژیرانەیە کە متمانەیان بە دادپەروەریی دادگا باڵاکەی عیراق کرد و سکاڵایان بردە بەردەستی"، د.ڕیواز لەپۆستەکەیدا وادەڵێت.
هەر لەپۆستەکەدا د.ڕێواز ئاماژەی بەوەشکردووە:" دواجار دادگاکە هەردوو سەرۆک حکومەتی بەغدا و هەولێر، هەردوو وەزیریی دارایی و کۆی دامەزراوەکانی هەردوو حکومەتی ملکەچی دادپەروەریی کرد، لەو نێوەندەش خەڵک ئەوەندە هوشیارە کە پاڵەوانە ڕاستەقینەکانی خۆی دەناسێت و بۆ ناسینەوەیان زرمە زرمی دەهۆڵی دووری پێویست نیە ".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

