سه‌میر هه‌ورامی: پێش جه‌ژن مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت

کوردستان 10:25 AM - 2024-06-09
سەمیر هەورامی PUKMEDIA

سەمیر هەورامی

مووچە

وته‌بێژی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت:" پێش جه‌ژنی قوربان سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی ئایار وه‌رده‌گرن و لیستی ناوی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ش بۆ به‌غدا نێردراوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌ر له‌هاتنی جه‌ژنی قوربان مووچه‌ی مانگه‌كانی نیسان و ئایاری ئه‌وانیش دابه‌ش بكرێت".

 

سه‌میر هه‌ورامی وته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"هه‌فته‌ی رابردوو به‌شێك له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌ئه‌مڕ‌ۆوه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی".

 

"بڕ‌یاره‌ ئه‌مڕ‌ۆ پاره‌ی ته‌واوكاریی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه‌ بخرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌وكات ده‌ستبه‌جێ لیستی مووچه‌ راده‌گه‌یه‌نرێت و پێش جه‌ژنی قوربان سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ وه‌رده‌گرن"، سه‌میر هه‌ورامی واده‌ڵێت.


له‌باره‌ی مووچه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌، سه‌میر هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد: "حكومه‌تی هه‌رێم لیستی ناوی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ی بۆ به‌غدا ناردووه‌ به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی نیسان و ئایارو چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌و كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر ببێت و به‌ر له‌هاتنی جه‌ژنی قوربان مووچه‌ی مانگه‌كانی نیسان و ئایار دابه‌ش بكرێت".

 

ئه‌مه‌ش له‌كاتكدایه‌، دوێنێ 8-6-2024  وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری راگه‌یاندو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "بڕ‌ی 107 ملیار دینار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه‌ خراوه‌ته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، 9ـی حوزه‌یران مووچه‌ی مانگی ئایاری خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی، كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، خاوه‌نپێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان و زیندانیانی سیاسی دابه‌شده‌كرێت".

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه‌، "دوای گه‌یشتنی ته‌مویلی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی دیكه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه‌، راسته‌وخۆ خشته‌ی مووچه‌ی ئه‌و داموده‌زگایانه‌ش راده‌گه‌یه‌نرێت".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە