د.هەڤاڵ ئەبوبەکر لەبارەی پڕۆژەکەی گۆیژە: ئەو شوێنە نە ئەزمەڕە نە گۆیژە
کوردستان 06:40 PM - 2024-06-08
ئەرشیف
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی
پارێزگاری سلێمانی لەبارەی پڕۆژەکەی شاخی گۆیژە ڕایدەگەیەنێت:"گردێکی بەردینی مردوو دەکرێت بە گردێکی زیندوو".
ئەمڕۆ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: " تا ئێستا نەمان ویستووە لەسەر بابەتی ئەو پرۆژانە قسە بکەین کە کۆمپانیایەکی تایبەت لە گۆیژە جێبەجێیدەکات، دەبێت بزانن ئەو زەوییەی لە بناری شاخێکدا پرۆژەی لەسەر جێبەجێدەکرێت، نە گوێژەیە نە ئەزمەڕە، ئەو سنورەش پێشتر لەرێگەی کۆمپانیایەکی تایبەتەوە سەوز کراوە.
پارێزگاری سلێمانی وتیشی: "نە دەسەڵاتی تەرخانکردنی زەوی، نە دەسەڵاتی گۆڕینی رەگەزی زەوی لای پارێزگارە، ئەو پرۆژەیەش کە ئێستا دەست بەجێبەجێکردنی کراوە، لە ساڵی 2010 ئەنجومەنی شارەوانی ئەوکات دەنگی لەسەر داوەو لەساڵی 2011 دەسەڵاتی جێبەجێکردنی پرۆژەکە دراوەتە ئەو کۆمپانیایە".
د. هەڤاڵ ئەبوبەکرهەر دەربارەی ئەو پڕۆژەیە وتی:"لەبەرئەوەی لەسەردەمی دەسەڵاتی شارەوانی نوێ ئەو پرۆژەیە نەدراوەتە ئەو کۆمپانیایە، بۆیە ئێستاش ناتوانین رێگری لە جێبەجێکردنی پرۆژەکە بکەین، بەڵکو بەبەهای 70 ملیار دینار مەرجی ژینگەییمان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە داناوەو دەبێت 30%ی زەوییەکە بکرێت بە سەوزایی، بەو شێوەیەش گردێکی بەردینی مردو دەکرێت بە گردێکی زیندوو".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

