دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ده‌ستیپێكرد
کوردستان 06:23 PM - 2024-06-08
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
سبەینێ ٩-٦-٢٠٢٤ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم دەکات و دابەشکردنەکە بە مووچەی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان دەستپێدەکات .
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:"دوای گه‌یشتنی بڕی ١٠٧ ملیار دینار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عیراقی فیدراڵه‌وه بۆ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌ڕۆژی پێنج شه‌ممه (٢٠٢٤/٦/٦ ) وه‌ك شایسته‌ی مووچه‌ی مانگی ئایاری خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه (٢٠٢٤/٦/٩ ) مووچه‌ی مانگی ئایاری خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت. "
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی داراییدا هاتووه:"دوای گه‌یشتنی ته‌مویلی وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاكانی تر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه، ڕاسته‌وخۆ خشته‌ی مووچه‌ی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

