پەرلەمانتارێکی یەکێتی لەسەر مووچەی هێزە ئەمنییەکان نامەیەک ئاڕاستەی سودانی دەکات
کوردستان 07:12 PM - 2024-06-06
PUKMEDIA
کاروان یاروەیس
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لەسەر مووچەی هێزە ئەمنییەکان نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکات و رایدەگەیەنێت: "رۆڵی ماندووی هێزە ئەمنییەکان لەبەرچاوبگیرێت و فەرمان بکەن کە هەرچی زووە مووچەی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەکانی ئاسایش ناوخۆ و پێشمەرگە دێرینەکان و کەمئەندامانی سەنگەر خەرج بکرێت".
کاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نامەیەکی کراوەیدا کە ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراقی دەکات و کە کۆپییەکی بۆ PUKMEDIA ناردووە دەڵێت: "ئەو راستیە ناشاردرێتەوە، کە بەڕێزتان لەچارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، رۆڵێکی گەورەتان هەیە، کە دوای زیاتر لە یانزە ساڵ ئاسۆی چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە قووڵە بەدەرکەوت، بەڕێز سەرۆک وەزیران، پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ، چەندین ساڵە لەرووبەروبونەوەی زوڵم و ستەمی رژێمی لەناوچوو تا تێکشکاندنی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەمان و سەروماڵی هاوڵاتیان قوربانی ئەدەن، بەڵام بەداخەوە بۆ دوو مانگ ئەچێت مووچەیان وەرنەگرتوە، هەر لەناو ئەو لیستانە لیستی مووچەی پێشمەرگە دێرینەکان و کەمئەندامانی سەنگەر هەیە، کە ئەو مرۆڤانەن تەمەن و جەستەی خۆیان بەخشی بە ئازادی بۆ عێراق و کوردستان".
"داوا لەبەڕێزتان دەکەین، وەکو دەسپێشخەری و هەوڵە جدییەکانی ترتان، فەرمان بکەن کە هەرچی زووە مووچەی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەکانی ئاسایش ناوخۆ و پێشمەرگە دێرینەکان و کەمئەندامانی سەنگەر خەرج بکرێ و چارەسەری گونجاویش گەلالە بکرێ بۆ ئەم کێشەیە. کە پێویستە حکومەتی هەرێمیش باشتر هەماهەنگی بکات و بێتەپێشەوە"، کاروان یاروەیس وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

