شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ حکومەت: ئەو جیاوازییە لۆ؟
کوردستان 04:51 PM - 2024-05-30
PUKMEDIA
ئاگرەکەی قەیسەری هەولێر
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەسەر دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری
و لەنگەی هەولێر دێتە دەنگ و رەخنە لە حکومەت دەگرێت لەبەرامبەر جیاوازیکردن لە قەرەبوکردنەوەی سوتانی بازاڕەکانی لەنگە و قەیسەری لەهەولێر و چەلێ لە دهۆک و دەڵێت: "حکومەتی سەرتاسەری! ئەو جیاوازییە لۆ؟".
لە بەرامبەر ئەو جیاکارییەی لە قەرەبووکردنەوەی
دوکاندارەکانی بازاڕی قەیسەری هەولێرو لەنگەی هەولێر لەگەڵ دوکاندارانی بازاڕی چەلێ
لە دهۆک کراوە، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ رەخنە لە حکومەت دەگرێت و لە ئەکاونتی تایبەتی
خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: (حکومەتی سەرتاسەری! ئەو جیاوازییە لۆ؟)
هاوکات لەگەڵ ئەو کۆمێنتە کورتەدا بڕی قەرەبوو کردنەوەکانی هەولێری دهۆکی داناوە، کە بازاڕی قەیسەری هەولێر 288 دوکان سوتان و هەتا ئێستا هیچ قەرەبویەک نەکراوە بەڵام سەرجەم دوکانەکانی بازاڕی چەلێی دهۆک بە بڕی 3 ملیار و 973 ملیۆن و 923 هەزار دینار قەرەبوو کراونەتەوە کە 260 دوکان دوکان بووە، هەروەها بازاڕی لەنگەش کە دوجار سوتاوە لە ساڵێکدا تەنها 216 دوکانیان، لە کرێی ساڵێک و 6 مانگ رسومات و کرێی خاشاکیان خۆش بون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

