سودانی: مافی هەرێمی كوردستان دوانەكەوێت

کوردستان 05:48 PM - 2024-05-27
 کۆبونەوەی سەرۆکوەزیرانی عیراق راگەیاندنی سەرۆکوەزیران

کۆبونەوەی سەرۆکوەزیرانی عیراق

مووچە

بۆ بەدواداچوونی ئەو رێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد و تەئكیدی لەتەواوکردنی تۆماری داتاکان بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان كردەوە بۆ ئەوەی مافەکانیان دوانەكەوێت، وەک ئەوەی لە یاسا و دەستوور پەسەندکراوە.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی كردووە  و جەختی لە پەلەکردنی تەواوکردنی تۆماری داتاکان بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ دوانەخستنی مافەکانیان، وەک لە یاسا و دەستوور پەسەندکراوە.

 

ئەمە لە كاتێكدایە كە رۆژی 27/5 وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە راگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، ئاشكرایكرد كە 50% داهاتی ناوخۆی رادەستی بەغدا كردووە كە بڕەكەی 85 ملیار دیناری مانگی شوباتە.

 

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشتر بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەند نەبێت بەبڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە، کە خۆی لە گەڕانەوەی نیوەی داهاتی نانەوتی بۆ دارایی عیراق و دروستکردنی تەوتین بۆ مووچەخۆرانی هەرێم لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عیراق دەبینێتەوە، دووبارە کێشە بۆ ناردنی مووچەی مانگی ئایار دروستدەبێت".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە