دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد

کوردستان 04:10 PM - 2024-05-18
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق PUKMEDIA

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

د.بڕیار رەشید

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ـی 5ـی 2024 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ كه‌ ركابه‌رییه‌كه‌ له‌نێوان دوو كاندیدی سوننه‌كاندایه‌ كۆبووە و هاوکات لەکۆبوونەوەکەدا‌ خوێندنەوەی دووەم بۆ دوو پرۆژە یاسا کرا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د.بڕیار رەشید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKMEIDA ی راگه‌یاند: ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئامادەبوونی 311 پەرلەمانتار لەکۆبوونەوەدایە و سەرەتای کۆبوونەوەکەش دەنگدرا بەدرێژکردنەوەی وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی 30 رۆژ".

"هاوکات لەدانیشتنەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای پشووە رەسمییەکان و هەموواری یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرا"، د. بڕیار وایوت

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی:" تا ئێستاش دانیشتنەکە بەردەوامە و دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمان دەستیپێکردووە و هەریەک سالم عیساوی و مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، دوو ركابه‌ری دیاریی سونه‌كانن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە