نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت

کوردستان 08:17 PM - 2024-05-16
د. بڕیار رەشید PUKMEDIA

د. بڕیار رەشید

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران سلێمانی هەڵەبجە

--نوێنەرێکی یەکێتی کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارتی نیشتمانی هاوڵاتیانی هەردوو پاریزگای سلێمانی و هەڵەبجە، دەشڵێت: "بەڵێنمان پێدراوە لیژنەکە لەوەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بێتە هەرێم".

 

د. بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسیاتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ڕۆژی یەک شەممە 19-5-2024 کێشەی کارتی نیشتیمانی نزیکی سێ هەزار هاوڵاتی لە سلێمانی و هەڵەبجەی شەهید چارەسەر دەکرێت، کە بۆ ئەو مەبەستە سەردانی موئید عەباس جێگری بەڕێوەبەری بەرێوبەرایەتی گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نیشنگەی بەغدامان و گفتوگۆمانکرد لە بارەی کێشەکانی هاوڵاتیان و ڕێگا چارەی چارەسەرکردنی گرفتەکان".


"بۆ ئەو مەبەستە هەفتەی داهاتوو لیژنەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە دەنێرنە هەرێمی کوردستان بۆ هەردوو پارێزگای هەڵەبجەی شەهید و سلێمانی بەمەبەستی چارەسەرکردنی داواکاری هاووڵاتیان و بەڵێنی هەموو هاوکاری و پشتیوانیەکی پێداین بۆ کارئاسانی"، د. بڕیار رەشید وای وت.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە