سەرۆککۆمار پێشوازی لە سەرۆکی فەڵەستین دەکات
عیراق 11:35 PM - 2024-05-15
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆمار
سەرۆککۆمار و سەرۆکی فەلەستین
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/5/15 لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین پێشوازی کرد لە مەحمود عەباس سەرۆکی دەوڵەتی فەلەستین و وەفدی هاوڕێی لە پەراوێزی سی و سێیەمین کۆنفرانسی لوتکەی عەرەبی لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا کە لە بەحرەین بەڕێوەدەچێت .
لەو دیدارەدا بارودۆخی ئێستای ناوچەکانی فەلەستین و دەستدرێژی بەربەریانە دژی گەلی فەلەستین و کارەساتی مرۆیی لە دەرئەنجامی ئەو هێرشانە تاوتوێ کرا، هاوکات سەرۆک کۆمار هەڵوێستی پتەوی عێراقی بەرامبەر بە پرسی فەلەستین دووپات کردەوە و جەختی لەسەر پێویستی ڕاگرتنی شەڕ و دەستبەجێ دەستڕاگەیشتن بە یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی کەرتی غەززە کردەوەو ئاماژەی بەوەشدا:" کە دۆخی فەلەستین کاردانەوەی لەسەر تەواوی ناوچەکە هەبووە، جەختی کردەوە لە گرنگی بەهێزکردنی چالاکیی هاوبەش و پشتیوانی لە خەباتی گەلی فەلەستین بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافەکانیان".
هەردوو سەرۆک جەختیان لەوە کردەوە کە پرسی فەلەستین ئەمڕۆ لە گۆڕەپانێکدایە، کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هێزە چالاکەکان بەرزترین ئاستی بەرپرسیارێتی مێژوویی، سیاسی و مرۆیی لە ئەستۆ بگرن بۆ کارکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری هەمەلایەنە و دادپەروەرانە.
لای خۆشیەوە مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین پێزانینی حکومەت و گەلی فەلەستینی بۆ هەڵوێستە مێژووییەکانی عێراق بۆ پشتیوانی لە دۆزی فەلەستین دەربڕی و ستایشی هەوڵەکانی عێراق و هاوکارییە هەمیشەییەکانی بۆ برا فەلەستینییەکان کرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

