ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
کوردستان 11:59 AM - 2024-05-07
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەنا بۆ دادگای فیدراڵی دەبات و ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت: "پێمان خۆشە پارتی دادگای فیدراڵی دەکەن بە مەرجەع و لەناوو ناتۆرە پەشیمان بونەتەوە".
ستران عەبدوڵلا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی رایگەیاند: "ئێمە پێمان خۆشە برادەرانی پارتیش گەیشتونەتە قەناعەتی ئەوەی پەنا بۆ دادگای فیدراڵی بەرن و لەوێ شکات بکەن".
"ئەگەرچی حەزمان دەکرد کە ئەو شکاتە لە کاری خێردا بکرێت، نەک بە نیازی دواخستنی ئیستحقاقی دیموکراسی هەڵبژاردن بێت، بەڵام هەر نەیسە و هەر باشە کە دادگای فیدراڵی دەکەن بە مەرجەع و لە قۆناغی ناو و ناتۆرەی دادگای سەورە پەشیمان بونەتەوە"، ستران عەبدوڵڵا وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

