لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-05-02
PUKMEDIA
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان
زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س له 38 وڵاتی جیاوازه‌وه به‌شداری سێیه‌مین لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی ده‌كه‌ن، كه‌ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 2-5-2024 ده‌ستیپێکرد و ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 2ـی ئایاری 2024 به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی سلێمانی له‌نێو كامپی نوێی زانكۆكه به به‌شداریی پسپۆڕانی 38 وڵات و 14 رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و 25 زانكۆی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له‌شاری سلێمانی ده‌ستیپێکرد.
لەسەرەتای مەراسیەمەکەدا د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق لە میانەی بەشداریکردنی لە سێیه‌مین لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌سلێمانی لە وتەیەکیدا رایگەیاند: "پاراستنی تەندروستی ئەرکێکی گەورەی سەر هەموو وڵاتانە، پێویستە گرنگی بەم جۆرە لوتکانە بدرێت بۆ پاراستنی و گرنگیدان بە بیئەی تەندروستی، کەبەداخەوە دەرهاویشتە ژینگەییەکان کاریگەری خراپیان لەسەر تەندروستی هەبووە".
"پشتیوانی‌تان دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین، عیراق دەبێت پشتگیری ئەم جۆرە چالاکیانە بکات لەسایەی ئارامی و ئاسایش‌دا"، سەرۆککۆمار وای وت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA، زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س له‌وڵاتانه‌وه بانگهێشتی لوتكه‌كه كراون و كه به‌شدار ده‌بن له‌چه‌ندین (پانێڵ، وۆركشۆپ، فۆكه‌س سێشن، چالاكی و كۆبوونه‌وه گرنگه‌كان و گرنگترین بابه‌ته‌كانی سیستمی ته‌ندروستی، خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان، ته‌ندروستیی گشتی و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا)یه.
ئامانج لهلوتكهكه دانانی بناغه‌یه‌كی پته‌وه بۆ پێشخستنی پلانێكی ستراتیژیی درێژخایه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كان و پاراستنی ته‌ندروستی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

