PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عیراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
دیلان غه‌فوور ئه‌ندامی وه‌فده باڵاكه‌ی عیراق
كه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكایان كردبوو، هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراق له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ئاماژه به‌گفتوگۆكانی
نێوان محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا له‌سه‌ر پرسه‌كانی (په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی
نه‌وتی هه‌رێم، مانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێم، گه‌ڕانه‌وه
ئاواره‌كانی هه‌رێم) ده‌دات و ده‌ڵێت: "هه‌ردوولا هاوڕابوون كه پێویسته كێشه‌كانی
هه‌ولێر و به‌غدا به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن" هه‌روه‌ها ته‌ئكید كرایه‌وه كه:
"عیراق نه‌چێته ئه‌و ململانێیانه‌ی كه له‌ناوچه‌كه هه‌یه و نابێته مه‌ترسیش
بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێی".
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌زاری دیلان غه‌فوور ئه‌ندامی
وه‌فده باڵاكه‌ی عیراق بۆ ئه‌مریكا بڵاوده‌كاته‌وه...
هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: "پێویسته
هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی متمانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمپانیا
بیانییه‌كان له‌پێناو ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له‌هه‌رێمی
كوردستان بكه‌ن"، له‌به‌رامبه‌ریشدا محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق
رایگه‌یاند: "راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم به‌پله‌ی یه‌كه‌م زیانه‌كه‌ی
به‌ر عیراق كه‌وتووه‌و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه هه‌وڵی جدیمان داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی
ئه‌و كێشانه‌ی له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راشیگه‌یاند: "دوو
رێگا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی بۆرییه
نه‌وتییه‌كانی توركیاوه ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه، كه ئه‌وانیش، خۆی له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی
گرێبه‌ستی نه‌وتی كۆمپانیاكان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه ده‌بینێته‌وه".
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌میانه‌ی گفتوگۆكانیدا
له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "پێویسته كێشه‌كانی نێوان
هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌ردوو حكومه‌ت هه‌نگاوی
جدی بنێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان"، له‌و باره‌یه‌شه‌وه سودانی رایگه‌یاند:
"هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و قه‌واره‌ی هه‌رێمی
كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه‌و رێزی لێده‌گرین و نابینه مه‌ترسی له‌سه‌ر
قه‌واره‌كه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم دواخستن یان ئه‌نجامنه‌دانی
هه‌ڵبژاردنه، كه ده‌بێته هۆی لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن
له‌هه‌رێم".
سه‌روه‌ری خاكی عیراق
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی
عیراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پرسی سه‌روه‌ری عیراق بوو له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه
محه‌مه‌د شیاع سودانی ته‌ئكیدی له‌سه‌روه‌ری خاك و ئاسمانی عیراق كرده‌وه‌و رایگه‌یاند:
"هه‌رگیز عیراق نابێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێی، به‌پێچه‌وانه‌وه
هه‌وڵی باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ده‌ده‌ین و رێز له
بیر‌و بۆچوونه‌كانیان ده‌گرین وه‌ك چۆن خوازیارین ئه‌وانیش رێز له‌سه‌روه‌ری خاك و
ئاسمانی عیراق بگرن".
پێكهاته‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نتۆنی بلینكن داوای له‌سودانی
كرد، كه حكومه‌تی عیراق زیاتر پارێزه‌ری مافی پێكهاته‌كان به‌تایبه‌ت ئێزدییه‌كان
بێت، له‌كاتێكدا ئه‌مساڵ یادی 10 ساڵه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان ده‌كرێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: "پلان و به‌رنامه‌مان بۆ گه‌ڕانه‌ویه
ئاواره‌كان هه‌یه و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین كه كه‌مپی ئاواره‌كان له‌هه‌رێم
دابخه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش به پارچه‌یه‌ك زه‌وی و بڕێك پاره‌و چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كی
دیكه پشتیوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌كه‌ین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

