عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17
PUKMEDIA
سەردانی عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی بۆسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال
سەید عەمار حەکیم
سەرۆکی رەوتی حیکمە، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق سەردانی مەزاری
سەرۆک مام جەلال دەکەن و لالەیەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال وە پێشوازیکران.
وێڕای دانانی
تاجەگوڵینەی رێزو وەفا لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا سەید عەمار حەکیم، قاسم ئەعرەجی
ئاماژەیان بە رۆڵی مێژوویی سەرۆک مام جەلال کرد لە بەڕێوەبردنی عیراق و کۆکردنەوەی
لایەنە دژەکان وەک سەرکردەی ئارامی و پێکەوەژیان کە هەمیشە باوەڕی بەکاری هاوبەشێتی
و برایەتی هەبووە هەروەها یادیادەورییەکانیان بە زیندوویی هێشتەوە.
لەبەرامبەردا
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی وەفا و پەیوەندی پتەوی سەید عەمار حەکیم
و قاسم ئەعرەجیانکرد لەگەڵ گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک مام جەلال
دا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

