باڵیۆزی فینلەندا: سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەی دیموکراسی لە عیراق دانا
کوردستان 04:12 PM - 2024-04-16
PUKMEDIA
سەردانی باڵیۆزی فینلەندا بۆسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال
خاتوو ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە
عیراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد و لە دەفتەری یادەورییەکاندا ئاماژەی بە رۆڵی مێژوویی و گرنگی سەرۆک مام جەلال کرد و وەک سەرکردەیەکی کارێزمایی وەسفیکرد.
لەو سەردانەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 16-4-2024
بوو، باڵیۆزی فینلەندا لە عیراق لەلایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال وە پێشوازیکرا، دواتریش باڵیۆزی فینلەندا لە عیراق تاجەگوڵینەی رێز و وەفای لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال
داناو بە پێزانیینەوە لە دەفتەری یادەورییەکاندا ئاماژەی بە رۆڵی مێژوویی و گرنگی
سەرۆک مام جەلال کرد لە بنیادنانەوەی عیراق نوێ و دانانی بەردی بناغەی دیموکراسی لە
وڵاتدا وەک سەرکردەیەکی کارێزمایی وەسفیکرد.
لەبەرامبەردا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک
مام جەلال ستایشی رۆڵی خاتوو ئانو سارێلایان کرد لە ماوەی ڕابردوودا دڵسۆزانە کاری
کردووە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێم و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

