پرسیارە نەمرە، ئۆینبازەکان
بیروڕا 01:07 PM - 2024-04-12
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا
تەبعەن راگەیاندنەکان هەقی رەهای خۆیانە هەموو شتێک بپرسن و لەهوو شتێک بە گومان بن تا وەک فەیلسوفەکان دەڵێن بگەنە یەقین .خۆشمان لە گەنجێتی کۆششی میدیا بۆ خۆشکردنی دەمەتەقێی دیموکراسیی هەر وامان کردووە و پرسیاری گریمانییەی (ئەگەر و نەگەرمان) دەکرد. ئەمە لە کایەی میدیادا شەرعییە، بەڵام لە کایەی وەڵامی سیاسیدا ئەگەر غافڵ بین کوفری موبینە و هەر دەبێ بە ناچاری خۆتی لێ لابدەیت!
لەم دۆخەدا خوێندنەوەی کتێبی بەناوەرۆکی (چۆن خۆت لە تەڵەی پرسیاری رۆژنامەنووسانی ژیر و چەلەنگ دەدزییەوە ، بێ ئەوەی شتێک بشکێنی ؟!) زۆر زۆر پێویستە، بەڵام چونکە کتێبی وا لە ئارادا نییە و هێشتا نەنووسراوە کەوابێ دەرفەت بۆ ئیجتیهادی فرە کراوەیە مادام بابی رەحمەتی ئیجتیهاد دانەخراوە و ئیشەکە زەحمەت نەکرێت باشترە.
دوو هەفتەی ناوجەرگەی وەداعی رەمەزان و سێ رۆژەی جەژنی پیرۆز هاوەڵانی رۆژنامەنووس پشتی گەرمی جەژنە پیرۆزە لەسەر هەڵبژاردنی کوردستان دەپرسن و کۆڵنادەن؛ ئەی ئەگەر فڵان نەیکرد و نەیهێشت و هیچی پەسەندنەکرد، ئێوە چی دەڵێن و چی دەکەن و چی دەقەومێ؟
جا چونکە تازە قسە بە ناو بانگەکەی مامۆستا سەلاحەدین بەهادین کە وتی (ئەیکا ئەیکا) بۆتە وێردی سەرزمانی خاسوعام جوان نییە دەستی بەسەرا بگرین . دەبێ هەر جوابێک بڵێیت دەنا جەژنانە و نوقلی جەژنت پێ نییە.
ڕاستێکەی هەندێک جاریش ئیلحاحی زۆری پرسیارەکان دەچێتە بابی بارمتەی ژوری ئۆپەراسێۆنی سیاسییەوە بۆ پرسی ناڕەوا. لەم حاڵەدا پرسیار ئێسکگران دەبێ وەک پرسیاری غەوارەی خۆ بە دۆست زان کە لە منداڵ دەپرسن (دایکت خۆش دەوێ یان باوکت) و ئەی کامیان زیاتر ؟ یان لە پیاوی فەقیر دەپرسن دایکت خۆش دەوێ یان دایکی منداڵەکان کە هەر جوابێکی کێشەدارە و دارکاری بە دواوەیە.
برا پێش ئێوە و ئێمەش شاعیرمان عەبدوڵا پەشێو لە باسی بژاردە رۆمانسییەکاندا گوتویەتی ؛ (هەم تۆم خۆش دەوێ و هەم ئەویش
هەم تیشکی خۆر دەپەرستم و هەم تریفەی مانگەشویش) جا ئێمەش هەروا ، بەس بە شیعر نایزانین و بە پەخشانی رەوا و رەوانی سیاسیی دەیڵێین:
هەڵبژاردن و دیموکراسیمان گەرەکە و یەکێتیی ریزەکانی گەلیش، بەشداری هەمووان و گشتمان پێ خۆشە و حەزیش دەکەین خۆمان بیبەینەوە.
کوردستان و نەتەوە و قەوارەی هەرێممان لا پیرۆزە و ئازادی رادەربڕین و بەشداری سیاسیی و ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتیشمان ، کەرکوکی گوتەنی ؛ (دەها پێخۆشترە).
بۆچی ئەم مافە بەرامبەر مافی تر رابگرین کە هەقە پێکەوەیان گرێبدەین.
ئەسڵی ئەم هەقە باوکە دامەزرێنەرەکانی کوردایەتی تەمغەیان لێداوە و دەستوری وڵات بۆی سەلماندوین و جاڕنامەی مافی مرۆڤیش ئەشهەدومابیللای بۆ کردووە. ئێ بە خوا گەلەکەشمان ، بەو هەموو قوربانی و ئازایەتییەوە، لایق بەو مافانەیە و شایانێتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شەیبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاوە
05:44 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
02:20 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
11:58 AM - 2026-08-23
ئەمانەش ببینە
ی ن ک 08:56 PM - 2026-08-23 سەرۆك بافڵ و حەلبووسی: چارەسەركردنی كێشەكان پێویستی بە بنەمای دەستوورییە
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
04:38 PM - 2026-08-23
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
01:38 PM - 2026-08-23
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
12:28 PM - 2026-08-23
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
11:13 AM - 2026-08-23
زۆرترین خوێنراو
-
هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەكرێت
کوردستان 04:38 PM - 2026-08-23 -
عیراق زیندانییە بیانییەکان رەوانەی وڵاتەکانی خۆیان دەکاتەوە
عیراق 02:20 PM - 2026-08-23 -
جوتیارە كوردەكە: تانە لەبڕیارەكەی دادگای كەركوك دەدەین
کوردستان 01:38 PM - 2026-08-23 -
لیستی مووچەو تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی دارایی عیراق كرا
کوردستان 12:28 PM - 2026-08-23 -
ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
عیراق 11:59 AM - 2026-08-23 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی فەیزوڵا حەمەڕەش
پرسەنامە 11:58 AM - 2026-08-23 -
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی یەكەمین بانكی جینی رووەكیی لەسلێمانی دەكرێتەوە
کوردستان 11:13 AM - 2026-08-23 -
لەنێوان عەشق، سیاسەت و بیرەوەریدا
بیروڕا 10:17 AM - 2026-08-23







دابەزێنە

