ستران عەبدوڵڵا: سیاسەتی یەکێتی جیاکردنەوەی مووچەیە لەناکۆکیی سیاسی

کوردستان 11:47 PM - 2024-04-05
 ستران عەبدوڵڵا PUKMEDIA

ستران عەبدوڵڵا

ستران عەبدوڵا

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەولەیەتی کارەکانی دابینکردنی مووچەیە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش رایدەگەیەنێت:"سیاسەتی یەکێتی و سەرۆک بافڵ جیاکردنەوەی دۆسێی موچەیە لە ناکۆکییە سیاسییەکانی بەغدا وهەرێم".

 

ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"بەرامبەر هەر درۆ و چەواشەکارییەک دژی یەکێتیی سەد ڕاستی دەدرکێنین، هاوکات مووچە مافی خەڵکی کوردستانە، نە منەتی حکومەتی عیراق و نە منەتی حکومەتی هەرێمە".

 

"سیاسەتی یەکێتی و سەرۆک بافڵ جیاکردنەوەی دۆسێی موچەیە لە ناکۆکییە سیاسییەکانی بەغدا وهەرێم، هەروەها كوردایەتی بۆ خەڵکە، کە خەڵکت برسی کرد ئەوە کوردایەتی نییە، شتێکی ترە"، ستران عەبدوڵڵا وایوت.

 

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە