گرفتەکانی بەردەم مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەکرێت
کوردستان 11:49 AM - 2024-04-05
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئامادەکاری بکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت:"بەربەستەکانی بەردەم چارەسەرکردنی گرفتی مووچەی هاووڵاتیانی هەرێم لابراون".
د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:"سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار و بەربەستەکانی بەردەم چارەسەرکردنی مووچەی هاووڵاتیانی هەرێم لابراون، ئومێد دەکەین هیچ لایەنێکی سیاسی عیراق و کوردستان چارەسەری کێشەی مووچەی هاووڵاتیان بە هەرەشە بۆ سەر پێگەو سەنگی خۆی نەزانێت".
"هێشتا بابەت گەلێک هەن لە نێوان هەرێم و بەغدا کە پێویستی بە هەوڵ و کۆششی هەموو لایەکە بۆ چارەسەربوون، بۆ ئەمەش هەوڵەکانمان بەردەوامی دەبێت، هاوکات گرنگە وەفدەکانی هەرێم لە بەغدا دانەبڕێن و کۆبوونەوەکان بەردەوامییان هەبێت، بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوانمان کەڵەکە نەبن و زوو بتوانرێت هەماهەنگی دروست بکرێت بۆ چارەسەرکردنیان"، د.بڕیار رەشید وایوت.
د.نەرمین مەعروف: ناردنی مووچەی مانگانە بە كاش بەردەوام دەبێت
بە پێی نوێترین رێککەوتن و بڕیارەکان، تا ئەو كاتەی پرسی بەبانكیكردنی موچە (تەوتین) یەكلادەكرێتەوە ، ناردنی مووچەی مانگانە بە كاش بەردەوام دەبێت.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:"وەك ئەوەی چاوەڕوانماندەكرد لە دوا دیدارمان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق كە دڵنیایی پێداین كە ئەم هەفتەیە مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان بۆ مانگی شوبات دەنێرن بەپشتبەستن بە كۆدی بایۆمتری ئەو هێزانە پارەكە نێردراو مووچەی مانگی شوباتی هێزە ئەمنییەكانی پێدابەشكرا".
رااشیگەیاند: "پشتبەست بە روونكردنەوەی دادگای فیدڕاڵی، ناردنی مووچەی مانگی سێ و بەدواوە مانگانە بە كاش بەردەوامدەبێت تا ئەوكاتەی پرسی بەبانكیكردنی موچە(تەوتین) یەكلادەكرێتەوە لەنێوان هەرێم و بەغدا".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

