دارایی عیراق مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێمی رەوانەکرد
کوردستان 12:28 PM - 2024-04-04
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
سهرچاوهیهك له وهزارهتی دارایی عیراق به وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگهیاند:"بهشی زۆری لیستی مووچهی فهرمانبهرانی ههرێم بۆ مانگی ئادار لهلایهن دیوانی چاودێری دارایی عیراقهوه وردبینی كراوهو لهگهڵ تهواوبوونی وردبینییهكهش، وهزیری دارایی بهنوسراوی رهسمیی داوایكردووه مووچهكانیان بخرێته سهر حساب بانكی دارایی ههرێم و لەئێستاشدا مووچەی ئهو توێژانه بۆ ههرێم نێردرا".
هاوکات وەزارەتی دارایی عیراق لەوبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەدەکات:" لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق و دوای رەزامەندی تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق، ئەمڕۆ پێنجشەمە ٤-٤-٢٠٢٤ مووچەی مانگی ئاداری بۆ توێژەکانی ( فەرمانبەرانی شارستانی، چاودێری کۆمەڵایەتی، خانەنشینی شارستانی و سەربازی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، گرێبەست و چەند توێژێکی تر) رەوانەی هەرێم کردووە.
هەر لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە:" وەزارەتی دارایی عیراق دادگای فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی ئاگادارکردووەتەوە لەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی ئادار، چونکە میکانیزمی (تەوطین) کاتێکی زۆری پێدەچێت.
دارایی عیراق لەراگەیەنراوەکەدا حکومەتی هەرێمی بەرپرسیارکردووە بەرامبەر راستی و دروستی و یاسایی ئەو زانیارییانەی لەبارەی مووچەخۆرانییەوە بۆ بەغدای ناردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

