دادگای فیدڕاڵی داوای پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی رەتکردەوە
کوردستان 12:10 PM - 2024-03-17
PUKMEDIA
دادگای فیدراڵی عیراق
دادگای باڵای فیدڕاڵی داوای پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی رەتکردەوەو لە راگەیەندراویکدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو پرسە لە پسپۆڕی دادگای فیدراڵیدا نییە.
ئەمڕۆ 17-3-2024، دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، داوای پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی رەتکردەوەو لە راگەیەندراویکدا کەلە سایتی رەسمی دادگای فیدراڵی بڵاوبوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات: "کە ئەو پرسە لە پسپۆڕییاندا نییە".
پێشتر دادگای فیدراڵی بڕیاریدابوو بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێم، پێویستە سەرجەم مووچەخۆران هەژماری بانكیان لە یەكێك لە بانكە فیدراڵییەكانی عیراقەوە بۆ بكرێتەوە.
ژمارەیەك مامۆستای ناڕازی سكاڵاكار بوون
سكاڵای دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن نۆ مامۆستای ناڕازییەوە تۆماركراوە، كە بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكرنەوەی فەرمانبەران هانایان بۆ دادگای فیدراڵی بردبوو.
هەشت ساڵە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران راگیراوە
بەپێی بەدواداچوونێكی وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA، راگرتنی پلە بەرزكردنەوە لە رۆژی (1/1/2016)ـەوە بڕیارەكەی چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە درێژەی هەیە، كە بەهۆی رێنمایی وەزارەتی دارایی ژمارەی 11ی ساڵی 2016ـەوەیە كە دەڵێت: "پێویستە هەموو فەرمانبەرێكی پلە وەزیفییە گشتییەكان پلە بەرزكردنەوەیان رابگیرێت، هەتا پەسندكردنی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2016، هەروەها لەساڵی 2017 ش بە درێژكردنەوەی راگرتنی پلە بەرزكردنەوە پشتی بە هەمان رێنمایی بەست و ئەو ساڵەش درێژە بە راگرتنی پلەبەرزكردنەوە دراوە.
نزیكەی 500 هەزار مووچەخۆری مەدەنی هەن
ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی سیستمی بایۆمەتری (یەك ملیۆن و 249 هەزار و 481) مووچەخۆرە، هەرچەندە لەئێستادا ئەو ژمارەیە زیادیكردووە، بەڵام زیاتر لە (483 هەزار) مووچەخۆری مەدەنی بوونیان هەیەو حكومەتی هەرێم پلەبەرزكردنەوەی راگرتوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

